Muhammet Kurşun,Hemın Othman Mohammed
12 مای,س 2019•نوێکردنەوە: 02 حوزەیران 2019
تاران - AA
له پارێزگای سێستان و بەلۆچستان باشووری خۆرهه‌ڵاتی ئێران سەر سنووری پاكستان، دوو تۆن و 605 كیلۆگرام مادده‌ی هۆشبه‌ر دەستی بەسەردا گیرا.
به‌ڕێوه‌به‌ری ئاسایشی پارێزگای سێستان و بەلۆچستان، محه‌مه‌د كانبهری له لێدوانێكیدا بۆ میدیای فەرمی ئێران، باسی له‌وه كرد كه ئێواره‌ی دوێنێ له ئۆپهراسیۆنێكیاندا له شارۆچكه‌ی سه‌راڤان ده‌ستیان به‌سه‌ر دوو تۆن و 605 كیلۆگرام مادده‌ی هۆشبه‌ردا گرتووه.
محه‌مه‌د كانبهری باسی له‌وه كرد كه ئه‌ندامانی چه‌ته‌ی مادده‌ی هۆشبه‌ر رووبه‌ڕووی هێزه ئه‌منییه‌كاندا بوونه‌ته‌وه، به‌ڵام له ماوه‌یه‌كی كه‌مدا ده‌ستگیركراون.
له سنووری ئه‌فغانستان و پاكستان، ناوبه‌ناو شه‌ڕ و پێكدادان له نێوان بازرگانانی مادده هۆشبه‌ره‌كان و هێزه ئه‌منییه‌كانی ئێران‌دا دروست ده‌بێت.