Ayhan İşcen
15 تشرینی یەکەم 2020•نوێکردنەوە: 21 تشرینی یەکەم 2020
مالاتیا – AA
ژماره‌یه‌ك له دانیشتوانی گوندی ئاشاغیئوڵوپنار سەربە قه‌زای داره‌نده له سنووری کارگێڕی پارێزگای مالاتیا به تراكتۆر ده‌چنه ناوچه شاخاوییه‌كان و چوار جۆری جیاوازی گێوژ كۆده‌كه‌نه‌وه و ده‌یفرۆشن.
ئه‌م میوه خوڕسکه كه مره‌با و سركه‌یشی لێ دروست ده‌كرێت، ده‌گوترێت كه بۆ دڵ، فشاری خوێن و چاره‌سه‌ركردنی هه‌راسانیی گه‌ده باشه.
ژماره‌یه‌ك له دانیشتوانی گوندی ئاشاغیئوڵوپنار سەربە قه‌زای داره‌نده له سنووری کارگێڕی پارێزگای مالاتیا به تراكتۆر ده‌چنه ناوچه شاخاوییه‌كان و چوار جۆری جیاوازی گێوژ كۆده‌كه‌نه‌وه و ده‌یفرۆشن. ئه‌م میوه خوڕسکه كه مره‌با و سركه‌یشی لێ دروست ده‌كرێت، ده‌گوترێت كه بۆ دڵ، فشاری خوێن و چاره‌سه‌ركردنی هه‌راسانیی گه‌ده باشه. ( Ayhan İşcen - ئاژانسی ئانادۆڵو )
مورات كوڵ یه‌كێكه له‌و گوندنشینانه‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانی خانه‌واده‌كه‌ی به‌م كاره‌وه سه‌رقاڵه، به په‌یامنێری ئاژانسی ئانادۆڵوی راگه‌یاند له‌گه‌ڵ ته‌شه‌نه‌سه‌ندنی زیاتری ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ خه‌ڵك زیاتر گرنگی به به‌روبوومی خۆڕسك و سروشتی ده‌دات و گوتی: "گێوژ بۆ چه‌ندین نه‌خۆشی وه‌ك دڵ و بۆڕییه‌كانی خوێن، فشاری خوێن و چاره‌سه‌ركردنی هه‌راسانیی گه‌ده باشه".
مورات كوڵ ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه ئه‌وان له پاییزدا چوار تا پێنج تۆن گێوژ كۆده‌كه‌نه‌وه و گوتی: "گێوژ به شێوه‌یه‌كی خۆڕسك له ناوچه شاخاویییه‌كان پێ ده‌گات و به‌ته‌واوی ئۆرگانییه. دوای هه‌ڵگه‌ڕان به‌سه‌ر ٢٠ كیلۆمه‌تری كوێستانه‌كاندا به‌یانیان به فێنكی ده‌ست به لێكردنه‌وه و كۆكردنه‌وه‌ی گێوژ ده‌كه‌ین. ئێوارانیش ئه‌وانه‌ی بازرگانی به گێوژهوه ده‌كه‌ن یه‌ك كیلۆگرام گێوژمان به پێنج بۆ حەوت لیره لێ ده‌كڕن. له بازاڕیش به ١٠-١٢ لیره ده‌فرۆشرێت. گێوژ له بهرزاییهكانه و به‌هۆی ئه‌وه‌ی داره‌كه‌ی دڕكی پێوه‌یه لێكردنه‌وه و كۆكردنه‌وه‌ی ئاسان نییه، به‌ڵام چێژ له‌و كاره وه‌رده‌گرین و بووه‌ته سه‌رچاوه‌یه‌كی داهات بۆ ئێمه".