ئەنقەرە
چوار پەرلەمانتاری پارتی دیموکراتی گەلان، ھەدەپە بەبۆنەی ئازاد نەکردنی پەرلەمانتارە بەند کراوەکانی بەدەپە، بڕیاریان داوە لەناو تەلاری پەرلەمان مانبگرن.
سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا جەمیل چیچەک لەو بارەیەوە گوتی: "پەرلەمان جێگای دانوستان و گفتوگۆیە نەک چالاکی و مانگرتن. بۆ ئازاد کردنی پەرلەمانتاری جەھەپە مستەفا باڵبای لە لایەن دادگاوە و رەتکردنەوەی داوای ئازاد کردنی پەرلەمانتارانی بەدەپە، زانیاریی زۆرم نییە. بەڵام ئەوەی لە لایەن کەناڵەکانی راگەیاندنەوە بڵاو دەکرێتەوە ئەوەیە بڕیاری ئازاد کردنی پەرلەمانتاری جەھەپە ناتوانێ ببێتە سەرچاوەیەک بۆ ئازاد کردنی پەرلەمانتارانی بەدەپە. پەرلەمانتارانی بەدەپە وەکو تاکە کەس ئەو داوایەیان ئاراستەی دادگا نەکردووە بەڵام پەرلەمانتاری جەھەپە وەکو تاکە کەس داوای ئازاد کردنی خۆی ئاراستەی دادگای باڵا کردبوو."
چیچەک لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا باسی ئەوەی کرد ناوەڕۆکی بڕیاری دادگا نیشانەی ئەوەیە مانەوەی کەسێک لە بەندیخانە بۆ ماوەیەکی درێژ، پێشێل کردنی مافی گیراوە، ئەمە تایبەت بە پەرلەمانتار نییە، بەڵکو ئەگەر کەسێک لە چوارچێوەی ھەڵسەنگاندنی دۆزەکەیدا بۆ ماوەیەکی درێژ دەبێ ئازاد بکرێ.
لە بارەی دەستپێکردنی مانگرتن لە لایەن پەرلەمانتارانی ھەدەپە، سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا گوتی: "ناکرێ لە بارەی ھەر رووداو یان چالاکییەکەوە لێدوان بدەم، پەرلەمان شوێنی گفتوگۆ و دیالۆگە، شوێنی چالاکی و مانگرتن نییە، ئەگەر پەرلەمان بکرێتە شوێنی چالاکی ئەوا لە داھاتوو ھەمووان روو بەڕووی کێشە و مەترسی دەبینەوە."