نەتەوەیەکگرتووەکان - AA
بانی کی مۆن، سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان جەخت لەوە دەکاتەوە خەڵکی سوریا چیتر ناتوانن بەرگەی ئەو نەهامەتییانە بگرن دوچاری هاتوون.
مۆن گوتی: "ئێستا کە لە کۆنفرانسی جنێڤ٢ نزیک دەبینەوە، داوای ھاوکاریی لە ھەموو ئەوانەی کاریگەرییان لەسەر لایەنەکان ھەیە دەکەین بۆ ئەوەی شەڕ رابگرن. شەڕەکانی سوریا توندتر بووە، خەڵکی سوریا ئیتر ئەو کوشت و بڕە نەک ساڵێ یان مانگێ، بەڵکو بۆ رۆژێکیش بەرگەی ناگرێ. کاتی ئەوەیە خوێنڕشتن و کاولکاریی رابگیرێن."
سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان رایگەیاند لە ماوەیەکی کورتدا ئەو لایەن و کەسانە دەست نیشان دەکەن کە بەشداریی لە کۆنفراننسی جنێڤ٢ دەکەن.
مۆن گوتی: "بەھۆی وەرزی زستان، رەوشی خەڵکی سوریا زەحمەتر بووە. پێویستیان بە ھاوکاریی مرۆییانەی زیاتر ھەیە. داوادەکەم ٦.٥ ملیار دۆلار کۆبکرێتەوە کە ئەمە لە مێژووی نەتەوەیەکگرتووەکان گەورەترین بڕی ھاوکارییە بۆ ئەوەی بکرێتە کۆمەک و پێشکەشی خەڵکی لێقەوماوی سوریا بکرێ."
رۆژنامەنووسان لە مۆنیان پرسی: لە راپۆرتی نەتەوە یەکگرتووەکاندا ھاتووە کە لە سوریا چەکی کیمیایی بەکارھاتووە، ئێستا بۆ دۆزینەوەی تاوانباران ھەنگاوێکی چۆن دەگرنەبەر؟
بان کی مۆن گوتی: "لە سوریا زۆر تاوانی بەدەر لە مرۆڤایەتی ئەنجامدراوە، دەبێ تاوانباران باجی ئەو تانانە بدەن. نابێ هەروا لێیان ببورێن، لەگەڵ وڵاتانی ئەندام لە بارەی ئەو پرسە گفتوگۆ دەکەم."