İsmail Hakkı Demir,Ramal Abdullah Mahmood
24 حوزەیران 2018•نوێکردنەوە: 25 حوزەیران 2018
مه‌ڕه‌ش – AA
جێگری سه‌رۆكی گشتیی و گوته‌بێژی ئاك پارتی، ماهیر ئوناڵ رایگه‌یاند "ئه‌و ئه‌نجامانه‌ی ئێواره ده‌رده‌چن ئیراده‌ی گه‌له. بڕیاری گه‌له‌كه‌مان له‌سه‌ر سه‌رمانه. هیوادارم ئه‌م بڕیاره ببێته مایەی خێروخۆشی بۆ وڵاته‌كه‌مان".
ماهیر ئوناڵ له مه‌ڕه‌ش ده‌نگی دا و دوای ده‌نگدانیش به رۆژنامه‌وانانی راگه‌یاند كه هیواداره هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌مڕۆ ببنه مایەی خێروخۆشی بۆ توركیا.
جێگری سه‌رۆكی گشتیی و گوته‌بێژی ئاك پارتی ئاماژه‌ی به‌وه دا كه ئه‌مڕۆ جه‌ژنی دیموكراسییه له توركیا و ئیراده‌ی گه‌ل ده‌خرێته ناو سندوقه‌كان و گه‌ل وه‌ك پێویستییه‌كی دیموكراسی ئه‌مڕۆ نوێنه‌ره‌كانی هه‌ڵده‌بژێردرێت.
ماهیر ئوناڵ گوتیشی: "ئه‌و ئه‌نجامانه‌ی ئێواره ده‌رده‌چن ئیراده‌ی گه‌له. بڕیاری گه‌له‌كه‌مان له‌سه‌ر سه‌رمانه. هیوادارم ئه‌م بڕیاره ببێته مایەی خێروخۆشی بۆ وڵاته‌كه‌مان".