Buket Güven,Muhammet Ali Kemal,Ramal Abdullah Mahmood
11 مای,س 2019•نوێکردنەوە: 12 مای,س 2019
ئه‌نقه‌ره- AA
گوته‌بێژی ئاك پارتی، عومه‌ر چه‌لیك رۆژی رابردووە هەینی، له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانییدا له ناوه‌ندی گشتیی پارته‌كه‌ی، روونكردنه‌وه‌ی سه‌باره‌ت به مژاره‌كانی رۆژه‌ڤ دا و وه‌ڵامی پرسیاره‌كانی دایه‌وه.
سه‌باره‌ت به داواكاریی سه‌رده‌سته‌ی رێكخراوی تیرۆریستی په‌كه‌كه، به‌سه هۆزات بۆ ده‌نگدان به ئه‌كره‌م ئیمامئۆغڵو له هه‌ڵبژاردنه‌كانی سه‌رۆكایه‌تی گه‌وره‌شاره‌وانی ئیستانبوڵدا، عومه‌ر چه‌لیك رایگه‌یاند: "نامه‌وێت ئه‌م كه‌سه به موخاته‌ب وه‌ربگرم به‌ڵام شتێك هه‌یه كه سه‌رنجم راده‌كێشێت. هه‌ركه‌سێك به‌وه‌ی كه بڵێت ده‌نگده‌ری كورد وابزانێت ده‌نگی به‌كۆمه‌ڵی هاووڵاتییانی كوردمان له گیرفانیدایه، ئه‌مه بێڕێزییه‌كی گه‌وره‌یه".
چه‌لیك باسی له‌وه‌شكرد هه‌ر هاووڵاتییه‌ك به قه‌ناعه‌تی خۆی، هه‌ستیاریی سیاسیی خۆی و به‌پێی چاوه‌ڕوانییه‌كانیان له وڵات و ده‌سه‌ڵاتی خۆجێیی، ده‌نگی داوه و رایگه‌یاند:
"به دڵنیاییه‌وه خه‌ڵك كاریگه‌ری ده‌كاته سه‌ر یه‌كتر و تێڕوانینی خۆیان بۆ یه‌كتر باس ده‌كه‌ن. به‌ڵام به داخه‌وه ژماره‌یه‌ك له‌و سیاسیانه‌ی باسیان ده‌كه‌ین كه ژماره‌یه‌كیان سه‌رنجیان له‌سه‌ر تیرۆره به‌رده‌وام وا قسه ده‌كه‌ن كه ئه‌وان ده‌نگی سه‌رجه‌م هاووڵاتییه كورده‌كانمان به‌ده‌ست ئه‌وانه‌وه‌یه و شێوازێك به‌كارده‌هێنن كه ئه‌وان ئاماژه به كێ بده‌ن هاووڵاتیانمان یه‌ك یه‌ك بێ بیركردنه‌وه و بێمه‌رج ده‌چن ده‌نگ به‌و ده‌ده‌ن. هاوسه‌رۆكانی گشتیی هه‌ده‌په‌ش ئه‌و شێوازه به‌كارده‌هێنن. ئه‌وه بێڕێزییه‌كی زۆره به هاووڵاتییانی كوردمان. پێیانوایه ئیراده‌ی ئه‌و هاووڵاتیانه‌مان له ژێر چه‌پۆكی ئه‌وانه. به‌مجۆره به نیشاندانی ئه‌وه‌ی كه گروپێك له ده‌نگده‌ری بێئیراده هه‌یه بێڕێزییه‌كی زۆر ده‌نوێنن".
چه‌لیك جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه هه‌ڵوێستێكی له‌و شێوه‌یه كه ده‌نگی هاووڵاتییانی كورد به‌هی باخه‌ڵی خۆی ده‌زانێت سیاسیی و ئاكاری نییه و به هه‌ڵوێستێكی ئێجگار بێڕێزانه پێناسه‌ی كرد.