Ali Ballı
24 ئەیلوول 2019•نوێکردنەوە: 25 ئەیلوول 2019
موغڵا – AA
دوای ئه‌وه‌ی کۆمپانیای تۆماس كوك-ی به‌ریتانی كه یه‌كێكه له کۆنترین و گه‌وره‌ترین كۆمپانیاكانی بواری گه‌شت و گوزار له‌سه‌ر ئاستی جیهان، مایه‌پووچبوونی خۆی راگەیاند، به‌شێك له‌و گه‌شتیاره به‌ریتانیانه‌ی له رێگای ئه‌و كۆمپانیایه‌وه گه‌شتیان بۆ شارۆچكه‌ی بۆدروم-ی پارێزگای موغڵا كردبوو له رێگای فڕۆكه‌ی كۆمپانیای هێڵی ئاسمانی چارته‌ر-ه‌وه ره‌وانه‌ی به‌ریتانیا كرانه‌وه.
دوای ئه‌وه‌ی ژماره‌یه‌ك به‌رپرسی به‌ریتانی له فڕۆكه‌خانه‌ی میلاس-بۆدروم زانیاری پێویستیان دا به گه‌شتیاره به‌ریتانییه‌كان، ده‌ست كرا به راییكردنی كاره‌كانیان له فڕۆكه‌خانه و دوای وردبینیكردن بۆ پاسپۆرته‌كانیان له رێگای فڕۆكه‌ی كۆمپانیای هێڵی ئاسمانی چارته‌ر-ه‌وه ره‌وانه‌ی فڕۆكه‌خانه‌ی گاتویك له له‌نده‌ن كرانه‌وه.
زاندراوه ئه‌مڕۆ گه‌شته ئاسمانییه‌كان له بۆدروم به‌رده‌وام ده‌بن.
دامه‌زراوه‌ی فڕۆكه‌وانی مه‌ده‌نی به‌ریتانیا رایگه‌یاندبوو، دوای ئه‌وه‌ی هه‌وڵه‌كانی رزگاركردنی تۆماس كوك سه‌ركه‌وتوو نه‌بوون، كۆتایی هێندرا به چالاكییه بازرگانییه‌كانی ئه‌و كۆمپانیایه. دوای ئه‌م پێشهاتە و به مه‌به‌ستی گێڕاندنه‌وه‌ی زیاتر له ١٥٠ هه‌زار گه‌شتیاری به‌ریتانی بۆ وڵاته‌كه‌یان، هه‌ڵمه‌تێك ده‌ستیپێكردووه.
مایه‌پووچبوونی كۆمپانیاكه کە ١٧٨ ساڵ بوو لە بواری گه‌شت و گوزار له‌سه‌ر ئاستی جیهاندا کاری دەکرد بووه هۆی ئه‌وه‌ی نۆ هه‌زار كه‌س له به‌ریتانیا و ٢٠ هه‌زار كه‌س له سه‌رتاسه‌ری جیهان، بێكار بمێننه‌وه.