Muhammed Ali Kamal
13 تشرینی دووەم 2022•نوێکردنەوە: 27 تشرینی دووەم 2022
هه‌ولێر-AA
سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، مه‌سرور بارزانی به توندی ئیدانه‌ی ته‌قینه‌وه‌كه‌ی ئێواره‌ی ئه‌مڕۆی ئیستانبوڵی كرد.
مه‌سرور بارزانی په‌یامێكی به زمانی ئینگلیزی له رێگه‌ی هه‌ژماری خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر له‌وباره‌یه‌وه بڵاوكردووه‌ته‌وه.
سه‌رۆكی حكوومه‌تی كوردستان رایگه‌یاندووه:
"بە توندی ئیدانەی ئەو هێرشە ترسنۆکانەیهی ئەمڕۆی ئیستانبوڵ دەکەم".
مه‌سرور بارزانی ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه كه بیری له‌گه‌ڵ حكوومه‌ت و گه‌لی توركیا و قوربانییه‌كان و كه‌سوكاریانه.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ ته‌قینه‌وه‌یه‌ك شه‌قامی ئیستیقلالی ته‌قسیمی له ناوچه‌ی به‌یئۆغڵوی ئیستانبوڵ هه‌ژاند و بەم هۆیەوەش شەش کەس گیانیان لەدەستدا و ٥٣ کەسیش برینداربوون.