Abdullah Abdulmanaf Shukur
13 تشرینی دووەم 2022•نوێکردنەوە: 14 تشرینی دووەم 2022
هەولێر - AA
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، نێچیرڤان بارزانى ئیدانه‌ی ته‌قینه‌وه‌كه‌ی ئێواره‌ی ئه‌مڕۆی ئیستانبوڵی كرد.
نێچیرڤان بارزانى په‌یامێكی به زمانی ئینگلیزی له رێگه‌ی هه‌ژماری خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر له‌وباره‌یه‌وه بڵاوكردووه‌ته‌وه.
سه‌رۆكی هەرێمی كوردستان نووسیویه‌تى:
"ئیدانه‌ى هێرشە تیرۆریستییەکەی ئەمڕۆی ئیستانبوڵ ده‌كه‌م. بیر و نزاکانم لەلای خانەوادە و خۆشەویستانی قوربانییەکانە. هیوای زوو چاکبوونەوەش بۆ بریندارەکان دەخوازم".
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ ته‌قینه‌وه‌یه‌ك شه‌قامی ئیستیقلالی ته‌قسیمی له ناوچه‌ی به‌یئۆغڵوی ئیستانبوڵ هه‌ژاند و بەهۆیه‌وه شەش کەس گیانیان لەدەستدا و ٥٣ کەسیش برینداربوون.