Hamdi Çelikbaş
24 کانوونی یەکەم 2019•نوێکردنەوە: 09 کانوونی دووەم 2020
ئه‌نقه‌ره - AA
به بڕیاری سه‌ركۆماری توركیا مافی موڵكداری تاكه‌كه‌سی له‌سه‌ر ١١ گوندی قه‌زای یوكسه‌كۆڤا سەربە پارێزگای هه‌كاری هه‌ڵگیرا و ئه‌و گوندانه خرانه سه‌ر سنووری شاره‌وانی.
بڕیاره‌كه كه به واژووی سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان بڵاوكراوه‌ته‌وه مافی موڵكداری تاكه‌كه‌سی له‌سه‌ر هه‌ر یه‌ك له گونده‌كانی: ئاكاڵم، ئاكسو، ئاڵتنۆڵوك، بۆلوك، ده‌ره‌له‌ر، گوچلو، گوللوجه، ئینانڵی، یۆنجاڵك و ڤهزیرلی له سنووری قه‌زای یوكسه‌كۆڤا له پارێزگای هه‌كاری هه‌ڵگیرا.
به‌پێی ماده‌ی ١١ی یاسای شاره‌وانییه‌كان بڕیار درا ئه‌و گوندانه بخرێنه سه‌ر سنووری شاره‌وانی.