ئەنقەرە
بەھۆی تەواو بونی ماوەی بەشداریی سەربازی سوپای تورکیا بۆ بەزاندنی سنوری عێراق حکومەتی تورکیا داواکاری درێژکردنەوی مۆڵەتی سەربازی بۆ بەزاندنی سنوری عێراق بۆ ماوەی یەک ساڵ پێشکەش بە سەرۆکایەتی پەرلەمانی کردووە.
داواکاری مۆڵەتی درێژکردنەوەی سەربازی لەلایەن سەرۆک حکومەتەوە بووە.
"بەھۆی بونی بارەگاکانی پەکەکە لە سنوری عێراق کەبەردەوام جێگای ھەڕەشەیە بۆ سەر ھەرێمی کوردستان و خەڵکی ناوچەکەو یەکڕیزی خاکی عێراق و تورکیا. حکومەتی تورکیا ھەمیشە یەکریزی و سەقامگیری خاکی عێراقی دەوێت، بۆ کۆتایی ھاتن بە ھەڕەشەو پاراستنی خاکی ھەرێمی کوردستانی عێراق و کۆتایی ھێنان بەپەلاماری تێرۆریستی پەکەکە، دەوڵەتی تورکیا کارو پرۆسە سەربازیەکانیانی بەسەرکەوتویی بەئەنجام گەیاندووە، لەھەمان کاتیشدا ھەوڵە سیاسی و دیپلۆماسیەکانی بەرەو پێش بردووە."
داواكاری حكومەتی توركیا بۆ درێژكردنەوەی مۆلەتی سەربازی: "بۆ بەپەرچ دانەوی ھەڕەشەو پەلامارەکانی تێرۆریستان حکومەتی تورکیا داوای درێژکردنەوەی مۆڵەتی یەک ساڵی سەربازی دەکات تابتوانێت لەکات و شوێنە جیاجیاکان و جێناکۆکەکاندا بەرامبەر بەمۆڵگەکانی پەکەکە کاری سەربازی ئەنجام بدات، بەبەزاندنی سنوری ووڵات ئەمەش بەنوێکردنەوەی بەرواری مۆڵەتی سەربازی بۆ دەرەوەی سنور بۆماوەی ساڵێک لەڕۆژی ١٧ تشرینی یەکەمەوە دەستپێبکات و بۆماوەی یەک ساڵ درێژ بکرێتەوە."