نیویۆرک
سەرۆکی ئیسرائیل گوتی" جیاوازی نێوان سەرۆکی نوێی کۆماری ئیسلامی ئێران و ئەحمەدی نەژاد ئەوەیە کە سەرۆکی نوێ بە زەردەخەنەوە دەڵێت بەردەوام دەبین لەسەر دەرووستکردن و بەدەستھێنانی چەکی ئەتۆمی، کەچی سەرۆکی پێشوو بەڕوخسارێکی گرژ و توڕەوە دەیوت بەردەوام دەبین لەسەر بەدەستھێنانی چەکی ئەتۆمی.
لەوەڵامی پرسیارێکی پێشکەشکاری کەناڵی CBSی ئەمریکی نەتانیاھۆ گوتی: توانای سەربازی ئێران لە توانای سەربازی ئیسرائیل زیاترە بۆیە نابێت ترسی چەکی ئەتۆمی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل بە ھەند وەرنەگرین.
گوتیشی: ئیسرائیل لەلایەن ئێرانەوە ھەڕەشەی سرینەوەی لێکراوە، بۆیە ئیسرائیل مافی بەرگریکردنی خۆی ھەیە، ئێران تەنھا یەک چەکی ئەتۆمی بەرھەم ناھێنێت، بەڵکو دەیەوێت بەسەدان چەکی ئەتۆمی بەرھەم بھێنێت، ئەو چەکەی ئێستاش بەرھەمی ھێناوە دەتوانێت بگاتە ئیسرائیل، بەڵام بەرھەمھێنانی ڕۆکێتی بەلیستیک بەرامبەر بەئیسرائسل فراوان ناکات کەلەئێستادا بەرھەمی دەھێنێت.
نەتانیاھۆ ھۆشداریشیدایە لایەنەکان لەبارەی کۆبوونەوە و دیداری ئەمریکا و ئیران و داوای کرد کە پەیوەندیە سیاسیەکان بەرتەسک نەکرێنەوە، چونەکە دەبێتە ھۆکاری ھەرەسھێنانی ئەو سیاسەتەی لەبەرامبەر ئێران پەیڕەودەکرێ.
لەلایەکی ترەوە وەزیری پێشوی ئەمریکا کۆندۆ لیزارایس بۆ ھەمان کەناڵ سەبارەت بەمەترسی چەکی ئەتۆمی ئێران و ووتەکانی نەتانیاھۆ لەنەتەوە یەکگرتوەکان گوتی: پێویستە بەھیچ شێوەیەک باوەڕ بەئیران نەکرێت، چونکە ئێران بۆ ئەوەی باوەڕ بە وەلاتەكەی نەكرێت ئەوەی لەدەستی ھاتووە کردوویەتی.