Ramal Mahmood
16 تشرینی دووەم 2016•نوێکردنەوە: 16 تشرینی دووەم 2016
ئەنقەرە - AA
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان لە مەڕاسیمی کردنەوەی پەخشی TRT World کە بەزمانی ئینگلیزی بەرنامەکانی پەخش دەکات لە سەنتەری کولتوری و کۆبوونەوەکانی باشتەپە لە ئەنقەرە گوتەیەکی پێشکەش کرد.
ئەردۆغان بە بەبیرخستنەوەی ئەو پەندە ئەفریقایی کە دەڵێت "کاتێک شێرەکان چیرۆکی خۆیان نانووسنەوە، ناچار دەبین گوێ بۆ چیرۆکی قارەمانێتی راوچییەکان بگرین" و گوتی: "لەبەر ئەمە شێرەکان بەردەوام دەبن لە نوووسینەوەی چیرۆکەکانی خۆیان".
ئەردۆغان چەپڵەی بۆ تیمی زنجیرە درامای Diriliş Ertuğrul لێدا کە لە TRT پەخش کرا و گوتی: "تەنانەت نەوەکانیشم دەستبەرداری نابن. بەوەش رازی نابن کە سەیری هەمووی بکەن و سەیری پوختەکەیشی دەکەنەوە. بەمجۆرە ئەم زنجیرە درامایە دڵەکانیشی رزگار کرد و ئاسایی نەبوو. بەڵام ئەو بەڕێزانە سەیریان نەکرد، گوتیان کە دەرفەتیان هەبێت سەیری دەکەن".
ئەردۆغان ئەوەی خستەڕوو کە هەوڵێکی بێهودەیە چاوەڕوانی ئەوە بکرێت خۆیان لە چاوی خەڵکی دیکەوە باس بکرێن، لەم چوارچێوەیەشدا ئەرکێکی زۆر گرنگ دەکەوێتە سەر شانی راگەیاندنی بیستراو و نووسرا و بینراو بەتایبەت کەناڵی TRT World.
سەرکۆمار ئەردۆغان تیشکی خستە سەر ئەوەی چاوەڕێی ئەوە دەکرێت کە کەناڵی TRT World بە باشترین پەیامنێر، ببێتە باشترین کەناڵ و رەوشی راستەقینەی تورکیا و گەلی تورکیا لە جیهان بگەیەنێت.
ئەردۆغان هیوای خواست کە کەناڵی TRT World تەنها لەڕووی پێشکەوتنی تەکنینکییەوە نا، بەڵکو ببێتە بڵندگۆی دەنگی ستەملێکراو و چەوساوەکان و گوتی: "ئەو کەناڵەمان شوێنی پڕۆپاگەندەی ستەمکاران نابێت. بەڵکو دەمانەوێت ببێتە بڵندگۆی ستەملێکراوان. TRT تاکو ئەمڕۆ بووەتە دایکی راستەقینەی کەناڵەکانی دیکە. کارمەندانی TRT بە پێشکەشکار، پەیامنێر، تەکنیککارانەوە هەموو کات بە ئەرکەکانیان هەستاون. خوا یار بێت TRT World لە پەخشی ئینگیلزیدا دەبێتە سەرچاوەی مرۆیی و پردی پەیوەندی نێوان تورکیا و هەموو وڵاتانی دۆست. من لە باوەڕدام کە هەر یەک لەو کەسانەی لەو کەناڵە کاردەکەن بە ئاگاییەوە هەوڵ دەدەن رووی راستەقینەی وڵاتەکەمان بە جیهانی دەرەوە بناسێنن و بە لە ئەستۆگرتنی بەرپرسیارێتی قورسەوە هەستییارانە مامەڵە دەکەن. دەبێتە زایەڵەی دەنگی ئێوە لە جیهان. تەحەدای ئەو میدیایانە دەکات کە جۆرە بیرۆکەیەکی لە مێشکی خەڵکیدا جێگیر کردووە. لەبواری پەخشدا ئەسپی خۆی تاو دەدات و رێچکەیەکی نوێ دەگرێتە بەر. پرۆژەی تایبەتمەندی ئاست بەرز و باش جێبەجێ دەکات و ئەم تیمە ئەوە دەهێننە دی".
ئەردۆغان هیوای سەرکەوتنی بۆ TRT World خواست و سوپاسی جێگری سەرۆکوەزیران، نومان کورتوڵموش و بەڕێوەبەری گشتیی TRT، شەنۆڵ گۆکا و هەموو تیمی کەناڵەکە و ئاژانسی ئانادۆڵوی کرد.
دواتر بەڕێوەبەری گشتیی TRT، شەنۆڵ گۆکا رادیۆیەکی دێرینی پێشکەشی سەرکۆمار، رەجەب تەیب ئەردۆغان کرد.
وێنەی سەرکۆمار و خاتوو ئەمینە ئەردۆغانی هاوسەری و جێگری سەرکۆوەزیران، نومان کورتوڵموش و خاتوو سەڤگی کورتوڵموشی هاوسەری و بەڕێوەبەری گشتیی TRT، شەنۆڵ گۆکا و سەرۆکی ئەنجوومەنی کارگێڕی و بەڕێوەبەری گشتیی ئاژانسی ئانادۆڵو، شەنۆڵ کازانجی و بەشداربووانی دیکە، پێکەوە گیرا.