Hemn Osman
31 تشرینی یەکەم 2015•نوێکردنەوە: 01 تشرینی دووەم 2015
شه‌نۆڵ گیۆكا، به‌شداری كرد له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا كه له چوارچێوه‌ی دامه‌زراوه‌ی گشتیی یه‌كێتی په‌خشی ئاسیا پاسیڤیك (ABU)دا رێكخرابوو، ناوبراو له لێدوانێكیدا بۆ ئانادۆڵو، باسی له ده‌ستپێكی په‌خشی خۆڕایی TRTWORLD كرد.
گیۆكا، باسی له‌وه كرد كه كارێكی زۆریان كردووه و گوتی: "له‌كاتی كاركردندا ده‌مه‌وێت هاوڕیكانم ببینم. به‌تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی له‌پشت كامێراوه كار ده‌كه‌ن و ماندوو ده‌بن و زۆر نابینرێن به‌ڵام به‌ڕاستی كارێكی قورس بوو. له 18ی مایسدا په‌خشی ته‌له‌فزیۆن به‌شێوه‌یه‌كی ئابوونە و پارە ده‌ستی پێ كرد. له‌و سه‌رده‌مه‌دا قۆناغه‌كه زۆر گرنگ بوو. به‌هۆی جه‌ژنی كۆمارییه‌وه له 29ی تشرینی یه‌كه‌مدا، کردمانە خۆڕایی".
له‌لایه‌كی دیكه‌وه، ئیبراهیم ئه‌ره‌ن باسی له كه‌ناڵی "turkuaz" كرد كه ده‌نگ و ره‌نگی توركیایه و گوتی: "گه‌ر له رووی جوگرافیاوه زۆر گه‌وره نه‌بین، به‌ڵام له نێو جوگرافیاكهماندا ده‌یان كولتووری جیاواز بوونی هه‌یه. له‌گه‌ل ئه‌م كولتوورانهشدا نه‌وه‌یه‌ك به‌دی هاتووه. لێره‌دا له یه‌كگرتنی به‌شی ره‌نگه‌کانی جیاواز لۆگۆی ته‌ره‌ته دروست بووه. هه‌وڵمان داوه له رێگه‌ی لۆگۆكهوه واتایه‌كی زیاتر به‌و یه‌كگرتووییه بده‌ین. له جیهاندا ده‌زگاکانی گه‌وره‌ی راگه‌یاندن دیارن، ئه‌وانیش په‌خشی گشتین. هه‌روه‌ها ئه‌و كهناڵانەش دیارن كه به‌شێوه‌یه‌كی چڕ په‌خش ده‌كه‌ن. TRTWORLD ده‌بێته ركابه‌ری ئه‌و كه‌ناڵانه. ئەگه‌ر پێویست بكات ناوه‌كانیان ده‌هێنین بی بی سی، سی ئێن ئێن و ئه‌لجه‌زیره".