Günay Nuh
07 تشرینی دووەم 2023•نوێکردنەوە: 12 تشرینی دووەم 2023
ئەردەخان - AA
لەگەڵ نزمبوونەوەی پلەکانی گەرمی هەوا بۆ ژێر سفری سیلیزی، ناوچە بەرزاییەکانی ئەردەخان بە بەفر سپی پۆش بوون.
بەفر ڕێگای خێرای نێوان ئەردەخان بە ئەردانوچ و هەروەها ئەو ڕێگەیەی کە ئەردەخان بە ناوچەکانی دەریای ڕەشەوە دەبەستێتەوە، سپی پۆش کرد.

لە ناو شار و بەرزاییەکانی دەورووبەریش بەفر باری.
هاوکات لە هەندێک ناوچەش سەهۆڵبەندان ڕوویدا و تەمێکی چڕیش باڵی بەسەر ناوچەکەدا کێشا.
