Murat Paksoy,Hatice Şenses Kurukız,Sefa Mutlu,Rewa Mahmut Hasan
19 تشرینی دووەم 2017•نوێکردنەوە: 20 تشرینی دووەم 2017
ئیستانبوڵ - AA
دوای ئەوەی کە وەرزشوانی تورکیا، نەعیم سولەیمانئۆغڵو لە تەمەنی ٥٠ ساڵیدا لە نەخۆشخانە گیانی لەدەست دا لە مەراسیمی نوێژکردن لەسەر جەنازەکەی، چەندین کەسایەتی سیاسی و وەرزشی ناوداری تورکیا ئامادەی بوون.
سەرۆکوەزیرانی تورکیا، بینالی یڵدرم یەکێک بوو لە ئامادەبوان و دواتر لە لێدوانیدا بۆ رۆژنامەنووسان باسی لە ژیانی نەعیم کرد لەنێو وەرزش و کۆمەڵگەدا و هیوای لێخۆشبوونی بۆ ناوبراو خواست و سەرەخۆشی لە خێزانەکەشی کرد و گوتی: " نەعیم سولەیمانئۆغڵو وەرزشوانێک بوو، چەندین ژمارەی پێوانەیی تۆمار کردووە کە هیچ وەرزشوانێک نەیتوانیوە تێیپەڕێنێت و وەزشوانێکی قارەمانمان بوو".
بینالی یڵدرم ئاماژەی بەوەدا کە لە زۆر ئۆڵۆمپیاد و پێشبرکێکی جیهانیدا، ٤٦ ژمارەی پێوانەیی تۆمار کردووە و گوتی: "بە شێوەیەک بووە کە سێ بەرامبەر زیاتری بەیەکجار هەڵگرتووە کە کەس ناتوانێت ئەو ژمارە پێوانەییە تۆمار بکات. لە تەمەنێکی گەنجیدا ئەومان لەدەست دا، جارێکی تر سەرەخۆشی لە کەسوکاری وەرزشوان نەعیم سولەیمانئۆغڵو دەکەم و هیوای لێخۆشبوونی بۆ دەخوازم لە یەزدان".