Erkan Tiryaki,Emrah Oktay,Ercan Çakar,Mohammed Baqi Hussein
19 تشرینی دووەم 2017•نوێکردنەوە: 19 تشرینی دووەم 2017
ئیستانبوڵ - AA
پاڵه‌وانی به‌رزكردنه‌وه‌ی قورسایی جیهان و ئه‌ورووپا، نەعیم سوله‌یمانئۆغڵو كه له ته‌مه‌نی 50 ساڵیدا ماڵئاوایی له ژیان كرد، به‌خاك ده‌سپێردرێت.
لە مزگه‌وتی فاتیح له ئیستانبوڵ نوێژی مردوو له‌سه‌ر سوله‌یمانئۆغڵو كرا و هه‌ریه‌كه له سه‌رۆكوه‌زیرانی توركیا، بینالی یڵدرم و ژماره‌یه‌ك وه‌زیر و په‌رله‌مانتار، وه‌رزشكاران و كه‌سوكاری سوله‌یمانئۆغڵو به‌شداربوون.
وه‌زیری وه‌رزش و لاوانی توركیا، عوسمان ئاشكن باك كه له رێوڕه‌سمی بهخاكسپاردنهكهدا به‌شداربوو، به‌ر له ئه‌نجامدانی نوێژی مردوو بۆ رۆژنامه‌وانان دوا و گوتی:
"رۆژێكی تاڵه بۆ وه‌رزشی توركیا. خزمه‌تێكی زۆری به وه‌رزشی توركیا كردووه. مرۆڤێكمان له‌ده‌ستداوه كه خزمه‌تی زۆری به وه‌رزشی به‌رزكردنه‌وه‌ی قهرسایی كردووه. به‌ڕێز سهركۆمار و سه‌رۆكوه‌زیرانمان چاودێریی قۆناغه‌كه ده‌كه‌ن. وه‌رزشكارێكی به‌م جۆره به‌قسمه‌تی هه‌موو وڵاتێك نابێت".