Mohammed Baqi Hussein
21 ئاب 2016•نوێکردنەوە: 22 ئاب 2016
نۆ گولـله هاوه‌ن لەنزیك شارۆچكه‌ی كاركامشی سەربە پارێزگای عه‌نتاب کەوتنە خوارەوە.
به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی ده‌ست ئاژانسی ئانادۆڵو كه‌وتووه، نۆ گولـله هاوه‌ن كه له سووریاوه ئاراستەی تورکیا کرا بوون، كه‌وتووه‌ته پارچه زه‌وییه‌كی به‌تاڵی نزیك شارۆچكه‌كه، به‌ڵام زیانی گیانیی لێنهکەوتووهتهوه و پۆلیسیش لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌وباره‌وه ده‌ستپێكردووه.
دوای رووداوه‌كه له شارۆچكه‌كه‌دا رێوشوێنی پێویست گیراوه‌ته‌به‌ر و له‌هه‌ندێك شوێندا زرێپۆشی سه‌ربازی جێگیركراوه.