ئەنقەرە
کۆنفرانسی (کورد، گفتوگۆ لەسەر مۆدێلی ئاشتی، دیموکراسی و چارەسەر دەکات) لەلایەن مەڵبەندی لێکۆڵینەوەی ئاشتی رۆژھەڵاتی ناوەڕاست و نێودەوڵ’تی IMPR لەڕۆژانی ٩ و ١٠ی تشرینی دووەم سازکرابوو .
وا بڕیارە لە کۆنفرانسەکەدا چەندین باس و توێژینەوە لەچوارچێوەی پرسی کوردو قۆناغی چارەسەری دیموکراسییانە پێشکەش بکرێن، رۆژی یەکەم سێ سیاسەتوانی نەوەی تازە لەھەرێمی کوردستان ئەبوبەکر عەلی، یوسف محەمەد، ھێمن ھەورامی باسی خۆیان پێشکەش کرد.
ھەرسێ سیاسەتوان بەپوختی ھەڵسەنگاندنیانکرد بۆ رەوشی سیاسەتی نوێی دەوڵەتی تورکیاو پرۆسەی ئاشتی و دیموکراسی لەو وڵاتە. سەرەتا ھێمن ھەورامی بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوەی پارتی دیموکراتی کوردستان باسەکەی خۆی بەومجۆرە دەستپێکرد:پاکێجی دیموکراسی وەڵامی ھەموو خواستە سیاسی و مەدەنی و کۆمەڵایەتییەکانی کورد ناداتەوە، بەڵام ئەوەیش نییە بڵێی ھیچی تێدا نییە.
ھەورامی درێژەی پێدا:" کورد لەسەر ھەموو ئەو خاکەی دەژی، وەکو ھاووڵاتی یەکسان کێشەی دان پێدانانی ھەیە. پرسی کورد پرسی ئاسایش و سەربازیی نییە. بەڵکو نەبوونی زمانی دایک و نەبوونی ھاووڵاتی یەکسان کێشەی گەورەن. پێویستە سەر لەنوێ حوکمەکانمان بەرامبەر یەکتر پێناسە بکەینەوە. دۆزینەوەی چارەسەری کاتی بۆ کێشەی کورد، چارەسەری کێشەکە ناکات. بۆ ئەوەی کات بەدەست بێنین پێویستە یاریی بچووک نەکەین. دەبینین ھەندێک دەستکەوتی سیاسی بەدیھاتوون. پێویستمان بە دروستکردنی متمانەیە. سەرکەوتنی لایەک بە واتای بنکەوتی لایەکەی دیکە نییە. دروستکردنی متمانە پڕۆسەیەکی دوو لایەنەیە، کاتێ لایەنێک شتێ دەکات مانای وا نییە لاکەی دیکە بوەستێ".
بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوەی پارتی دیموکراتی کوردستان جەختیکردەوە ئەوان پشتگیریی لە نەڕژانی خوێن دەکەن. لەوبارەیەوە دەڵێ:" بارودۆخی رۆژھەڵاتی ناوەڕاست دەگۆڕێ. لەم سەدەیەدا یەکەمجارە کورد لە رۆژھەڵاتی ناوەڕاست بوونە یاریزانی کارا. ماوەیەکی درێژە سەردەمی ئەوە بەسەرچووە ھەندێکی تر لەبارەی کێشەی کورد بڕیار بدەن. ئیتر کورد بەخۆی بڕیاری خۆی دەدات. خوێنڕشتن زیان بەھەمووان دەگەینێ و ئێمەش ناخوازین خوێن بڕژێ. ھەڵبەتە پاکێجی دیموکراتی ھەموو داواکاری کورد جێبەجێ ناکات. بەڵام بە واتای ھیچیش نایێ. نابێ بڵێین یان ھەموو یان ھیچ. پێویستە بەڕێگایەکی راست بەرەو پێشەوە بڕۆین. پاکێجی دیموکراتی ھەواڵی گۆڕانکاری تورکیایە".
ھەورامی، پێیوایە نکوڵیکردن لە کورد بەو پڕۆسەیەی رەجەب تەیب ئەردۆغان دەستی پێکردووە سەردەمی بەسەرچووە:" پێویستە باش لەو پاکێجەیە بگەن. پێویستیمان بە دەستوور و گۆڕانکاریی ریشەیی ھەیە. پێویستە رەوشی ئۆجەلانیش بگۆڕدرێ. پێویستە دەست بە سیاسەتکردنی کارا بکات. بۆ ئەوەی ئاشتی بەردەوام بێ پێویستە PKK خۆی لەو کردەوانە بەدوور بگرێ کە پڕۆسەکە لەباردەبەن. بۆ پاکێجێکی باشتر پێویستە باشتر بیربکرێتەوە و لەبارەیەوە گفتوگۆ بکرێت".
ھەورامی داوا لە ھەردوولا دەکا بۆ ئاشتیەکی باشتر بەدوای چارەسەری مام ناوەندی بگەڕێن." پشتگیریی لەو پڕۆسەیە دەکەین. لەسایەی متمانە بەیەکتر کردن و بەیەکەوە کارکردن، دواڕۆژێکی متمانەپێکراوتر چاوەڕێی میللەتەکەمان دەکات. وەکو پ.د.ک دەڵێین بۆ ئەوەی ئاشتی بەردەوامبێ ئەوەی لەدەستمان بێ درێغی لێناکەین. ئامادەینە ببینە بەشێک لەو پڕۆسەیە. ئامادەین ببینە شەریکێکی کارا. لەبەر ئەوەی باوەڕی تەواومان ھەیە ئەو پرۆسەیە بەرەو پێش دەڕوات. کۆنگرەی نەتەوەیی کورد کە بەھۆی ھەڵبژاردن دواخرا، لە ٢٥ تشرینی دووەم دەبەسترێ".
یوسف محەمەد، پەرلەمانتار و بەرپرسی ژووری توێژینەوەی سیاسیی بزوتنەوەی گۆڕان، رایگەیاند پێویستە پڕۆسەی چارەسەری لەبار نەچێ، لەو بارەیەوە زیاتر گوتی:" بەبێ کورد، تورک ناگاتە ئامانجەکانی. ئەگەر لە وڵاتانی دراوسێی ئاشتی بەرقەرار نەبێ لە تورکیاش ئاشتی بەرقەرار نابێ. پڕۆسەی چارەسەری کە لەساڵانی رابردوو دەستی پێکردووە، زۆر ھیوا بەخشە. بۆ ئەمە پشتگیریی لێدەکەین. ھیوادارین ئەو پڕۆسەیە ئاشتی لەگەڵ خۆی بێنێ. بە داخەوە ئێستا دەبینین کە پڕۆسەکە خاو بۆتەوە. دەخوازین ھەمووان پێکەوە بین. بەم شێوەیە دەتوانین بەرەنگاری کێشە گەردوونیەکان ببینەوە".
یوسف محەمەد، بەو جۆرە تێڕوانینی سیاسیانەی خۆی خستەڕوو کە ئەوان بوونەتە شاھێدی گۆڕانکاریی گرنگ لە رۆژھەڵاتی ناوەڕاست. " وڵاتان پێویستیان بە کەلتوورێکی کارا ھەیە. ئیتر کاتی ئەوە بەسەر چووە بە ھەڵە بەڕێگادا بڕۆین. رۆیشتن لەگەڵ تورکیا دەبێتە مۆدێلێک. تورکیا بەبێ کورد ناگاتە ئامانجەکانی. ئەگەر لە وڵاتانی دراوسێتان ئاشتی بەرقەرار نەبێ، ئێوەش ناتوانن ئاشتی بەرقەرار بکەن. پێویستە ئاکپارتی درێژە بە سیاسەتی ئاشتی و گەشەپێدان بدات. دیارە گەلی تورک بۆ ئاشتی ئامادەیە. ئۆپۆزسیۆنیش پشتگیریی لێدەکات. پێویستە وەڵامی چاوەڕوانییەکانی باشووری کوردستان بدرێتەوە. ئەگەر ببینین کێشەی تورک و کورد لە رۆژەڤدایە، پەیوەندیی تورکیا لەگەڵ باشوور دەمدرێژ دەبێ. ھەرێمی کوردستانی عێراق و تورکیا بۆ ماوەی درێژ پەیوەندییان دەبێ. باکووری کوردستانیش دێتە ناو ئەو پەیوەندییانە. بۆ ئاشتی و شارستانی بەیەکەوەبوون گرنگە. با رێگا بدەین تاوەکو ئاشتی بێ".
ھەروەھا ئەبو بەکر عەلی ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان کە یەکێ بوو لەبەشدارانی سیمینارەکە بۆچوونی خۆی خستەڕوو.
ئەبوبەکر گوتی:" دەبێ کێشەی کورد لە نەخشەی داگیرکاریی رزگاری بێ و سەر لەنوێ پێناسە بکرێتەوە. ریز لە ئیرادەی ئازادی گەلان نەگیراوە. کێشەی کورد کێشەی تیرۆر و دواکەوتن نییە، توندوتیژیی لە چارەسەرنەکردنی مەسەلەی کورد سەرچاوە دەگرێ. کورد کەمایەتی نییە. پێویستە واز لەو ئایدیۆلۆژیا و ھەڵوێستانە بھێنرێ کە دەبنە ھۆی خوێنڕشتن. ئەگەر بە گوێرەی بنەماکانی قورئان دادپەروەریی پەیڕەو بکرێ، ئەو کێشەیە چارەسەر دەبێ. پێویستە زمانی نەتەوەپەرست کورت بکرێتەوە. بۆ ئەمەش پێویستە مرۆڤ ھیچ تر نەبێتە دیلی بیروباوەڕ و ھەڵوێستی کۆن. ئەو سەروەریەی خودا داویەتی شایانی ھەموو کەسە، مرۆڤ بوونەوەرێکی پیرۆزە. ئەو گفتوگۆیانەی لەسەردەمی ئاکپارتی دەستی پێکردووە بۆ چارەسەری کێشەکە ھەنگاوی گرنگن. پێویستە کۆتایی بە پڕۆسەی خوێنڕشتن، چەوسانەوە و توندوتیژی بێنین".
ئەبوبەکر عەلی، لە کۆتایی قسەکانیدا جەختیکردەوە نابێ کێشەی کورد بە تەنیا وەکو پرسی حکوومەتی ئاکپارتی سەیر بکرێت:" پێویستە ھەموو کەس پشتگیریی لە پڕۆسەکە بکات. پێویستە بارودۆخی ئۆجالان سەر راست بکرێتەوە. چونکە دەتوانێ زیاتر.