Betül Yürük,Hemın Othman Mohammed,Muhammet Ali Kemal
24 تەمووز 2019•نوێکردنەوە: 24 تەمووز 2019
نیویۆرك - AA
جێگری پێشووی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی هاڵك بانك، مه‌همه‌ت هاكان ئاتیللا كه له ئه‌مریكا تۆمه‌تباربوو له دۆسیه‌ی سزاكانی سه‌ر ئێران و ده‌ستبه‌سه‌ركرابوو، ئازادكرا و له رێگه‌ی هێڵی ئاسمانیی توركیه‌وه له فڕۆكه‌خانه‌ی JFKی نیویۆركه‌وه ره‌وانه‌ی ئیستانبوڵ كرایه‌وه.
به‌پێی ئه‌و زانیارییه‌ی په‌یامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو ده‌ستی كه‌وتووه، ئاتیللا له لایه‌ن به‌رپرسانی نووسینگه‌ی پاراستنی گومرك و كۆچبه‌رانی ئه‌مریكاوه براوه‌ته فڕۆكه‌خانه‌ی JFKی نیویۆرك و كاتژمێر ١٩:٠٥ ئه‌مریكای به‌ره‌و توركیا جێهێشتووه.
هاكان ئاتیللا له فڕۆكه‌خانه له لایه‌ن باڵیۆزی توركیا له واشنتۆن، سه‌ردار كڵچ و سهركۆنسولی توركیا له نیویۆرك، ئاڵپه‌ر ئاكتاش-ه‌وه به‌ڕێكرا.
چاوه‌ڕوان ده‌كرێت فڕۆكه‌كه ئه‌مڕۆ كاتژمێر ١١:٣٠ به كاتی ناوخۆی توركیا له فڕۆكه‌خانه‌ی ئیستانبوڵ بنیشێته‌وه.
ئاتیللا رۆژی ١٩ی تهمووز ئازادكرابوو و به مه‌به‌ستی ته‌واوكردنی كاره‌كانی دیپۆرتكردنه‌وه‌ی بۆ سووریا، ره‌وانه‌ی ناوه‌ندی ده‌ستبه‌سه‌ركردنی York County Prison كرابوو.
هاكان ئاتیللا رۆژی ٢٧ی ئاداری ٢٠١٧ له فڕۆكه‌خانه‌ی JFK له نیویۆرك ده‌ستبه‌سه‌ركرابوو و وه‌ك تاكه تۆمه‌تبار به‌تاوانی پێشێلكردنی سزاكانی سه‌ر ئێران دادگایی كرابوو. دادوه‌ر بڕیاری تاوانباركردنی ئاتیللای به پێنج له كۆی شه‌ش تاوان كه به‌ره‌وڕووی كرابوویه‌وه، دابوو، هه‌روه‌ها بڕیاری بێتاوانیی له "سپیكردنه‌وه‌ی پاره‌ی ره‌ش" بۆ ئاتیللا ده‌ركردبوو.
هاكان ئاتیللا وه‌ك تاوانبار له دۆسیه‌ی سزاكانی سه‌ر ئێران‌دا به ٣٢ مانگ زیندانییكردن سزادرا.
هاوكات خاوه‌نكار، ره‌زا سه‌ڕڕاف كه رۆژی ١٩ی ئاداری ٢٠١٦ له ئه‌مریكا به تاوانی تێپه‌ڕاندنی سزاكانی ئه‌مریكا له‌سه‌ر ئێران ده‌ستگیركرابوو، به ماوه‌یه‌كی كه‌م به‌ر له دادگاییكردنی و رۆژی ٢٦ی تشرینی یه‌كه‌می ٢٠١٧ ئه‌و تۆمه‌تانه‌ی په‌سه‌ندكردبوو كه ئاراسته‌ی كرابوون و هاریكاریی له‌گه‌ڵ داواكاری گشتیی‌دا كردبوو.