Muhammed Boztepe
23 تەمووز 2019•نوێکردنەوە: 24 تەمووز 2019
ئه‌نقه‌ره - AA
له وه‌زاره‌تی به‌رگریی توركیا، كاره‌كان له‌نێوان به‌رپرسانی سه‌ربازیی توركیا و ئه‌مریكادا له‌باره‌ی پێكهێنانی "ناوچه‌ی ئارام" له باكووری سووریا ده‌ستیپێكرد.
به‌پێی راگه‌یه‌ندراوێكی وه‌زاره‌تی به‌رگریی توركیا، وه‌ك وه‌زیری به‌رگری خولوسی ئاكار و نوێنه‌ری تایبه‌تی ئه‌مریكا بۆ سووریا جێمس جێفری لهكۆبوونهوهكهیاندا كۆك بوون له‌سه‌ری، له وه‌زاره‌تی به‌رگریی توركیا، كاره‌كان له‌نێوان به‌رپرسانی سه‌ربازیی توركیا و ئه‌مریكادا له‌باره‌ی پێكهێنانی "ناوچه‌ی ئارام" له باكووری سووریا ده‌ستیپێكردووه.
لهڕاگهیهندراوهكهدا ئاماژه به‌وه دراوه، له‌چه‌ند رۆژی ئاینده‌دا كۆبوونه‌وه‌ی نێوان به‌رپرسه سه‌ربازییه‌كانی توركیا و ئه‌مریكا به‌رده‌وام ده‌بێت.