Abdullah Shukur
11 شوبات 2018•نوێکردنەوە: 13 شوبات 2018
ئەنقەرە - AA
سەرۆک ئەرکانی سوپای تورکیا، خوڵوسی ئاکار لەبارەی ئۆپەراسیۆنی لقی زەیتون لەلایەن سوپای وڵاتەکەی بۆ سەر ناوچەی عەفرین گوتی: "هاووڵاتیانی سڤیل و خەڵکی بێ تاوان خاوەنی پارێزبەندیین لای ئێمە".
بەپێی راگەیەنراوێکی سەرۆکایەتی ئەرکانی سوپای تورکیا، سەرۆکی ئەرکانی سوپای تورکیا، جەنەڕاڵ خوڵوسی ئاکار و فەرماندەی ھێزەکانی وشکانی، جەنەڕاڵ یەشار گولەر و فەرماندەی ھێزەکانی ئاسمانی، ھاکان کوچوکئایواز بەمەبەستی وەرگرتنی زانیاری و وردەکاری زیاتر لەبارەی ئۆپەراسیۆنی لقی زەیتون سەردانی شاری ھاتای-یان کرد لەسەر سنووری سووریا.
لەمیانی سەردانەکەیدا ئاکار رایگەیاند کە ئامانجی ئۆپەراسیۆنەکەی تورکیا بریتییە لە پاراستنی ئاسایشی سەر سنوور و ئاشتی و سەقامگیری لە عەفرین. گوتیشی: "ئامانجێکی دیکەی ئۆپەراسیۆنەکە بریتییە لە رزگارکردنی خەڵکی ناوچەکە لە ستەمی تیرۆر و دەستەبەرکردنی ئارامی بۆ ئەو ھاووڵاتییە سووریانەی کە دەیانەوێت بگەڕێنەوە وڵاتەکەیان".
خوڵوسی ئاکار راشیگەیاند کە ئۆپەراسیۆنەکە لە چوارچێوەی ماددەی ٥١ی نەتەوە یەکگرتووەکان لە چوارچێوەی مافی بەرگریکردن لەخۆ و دژی رێکخراوە تیرۆریستییەکان ئەنجام دەدرێت.
ئاکار گوتیشی: "خوێنی ھیچ یەکێک لە شەھید و بریندارەکانمان بەفیڕۆ ناچێت".
سەرۆک ئەرکانی سوپای تورکیا، خوڵوسی ئاکار لەبارەی پاراستنی گیانی ھاووڵاتیانی سڤیل و خەڵکی بێ تاوان گوتی: "هاووڵاتیانی سڤیل و خەڵکی بێ تاوان خاوەنی پارێزبەندیین لای ئێمە".