Mehmet Ali Derdiyok
12 شوبات 2018•نوێکردنەوە: 12 شوبات 2018
ئیستانبوڵ - AA
سه‌ركۆماری توركیا ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌باره‌ت به كه‌وتنه‌خواره‌وه‌ی فڕۆكه نهفهرههڵگرهكهی مۆسكۆ، پرسه و سه‌ره‌خۆشیی ئاراسته‌ی سه‌رۆكی رووسیا ڤلادیمێر پوتین كرد.
به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی له سه‌رچاوه‌كانی سه‌رۆكایه‌تیی كۆماری توركیاوه ده‌ست ئانادۆڵو كه‌وتووه، ئه‌ردۆغان له پرسه‌نامه‌یه‌كدا بۆ پوتین، نیگه‌رانیی خۆی له‌مه‌ڕ كه‌وتنه‌خواره‌وه‌ی فڕۆكه‌یه‌كی نه‌فه‌رهه‌ڵگر نیشانداوه كه دوای ئه‌وه‌ی له فڕۆكه‌خانه‌ی دۆمۆدیدۆڤۆی مۆسكۆوه فڕی، كه‌وته‌خواره‌وه و گیان له‌ده‌ستدانی 71 كه‌سی لێكهوتهوه.
ئه‌ردۆغان هه‌روه‌ها سه‌ره‌خۆشیی له كه‌سوكاری قوربانییانی رووداوه‌كه و پوتین و هه‌موو گه‌لی رووس كردووه.