Kasım İleri,Ramal Abdullah Mahmood
10 حوزەیران 2018•نوێکردنەوە: 10 حوزەیران 2018
واشنتۆن - AA
باڵیۆزی توركیا له واشنتۆن، سه‌ردار كڵچ رایگه‌یاند كه چاوه‌ڕوان ده‌كه‌ن رێژه‌ی به‌شداریکردنی هاووڵاتییانی توركیا له ئه‌مریكا له هه‌ڵبژاردنی سه‌ركۆماری و خولی ٢٧ه‌مین هه‌ڵبژاردنه گشتییه‌كانی توركیا به به‌راورد به هه‌ڵبژاردنه‌كانی پێشوو زیاتر بێت.
هاووڵاتییانی توركیا له ئه‌مریكا به مه‌به‌ستی به‌شداریكردن له‌و دوو هه‌ڵبژاردنه‌ی ٢٤ی ئه‌م مانگه له توركیا به‌ڕێوه ده‌چن ده‌چنه سه‌ر سندوقه‌كانی ده‌نگدان.

ئه‌و هاووڵاتییه توركانه‌ی له واشنتۆنی پایته‌خت ده‌ژین، به مه‌به‌ستی به‌شداریكردن له‌و پرۆسه‌یه به‌یانی ئه‌مڕۆ چوونه سه‌ر ئه‌و سندوقانه‌ی له باڵیۆزخانه‌ی توركیا داندراون له واشنتۆن.
باڵیۆزی توركیا له واشنتۆن، سه‌ردار كڵچ به په‌یامنێری ئاژانسی ئانادۆڵوی راگه‌یاند كه ئه‌و هاووڵاتییانه‌ی ناویان له تۆماری ده‌نگده‌راندا تۆمار كراوه ده‌توانن له نیویۆرك، واشنتۆن دی سی، بۆستۆن، میامی، هۆوستۆن، شیكاگۆ و لۆس ئه‌نجلس ده‌نگ بده‌ن.
* ماڵپەڕی ئاژانسی ئانادۆڵو، ئەم ھەواڵەی کە بڵاوکراوەتەوە کورت و پوخت کردووەتەوە و دواتر بڵاوی کردووەتەوە، بۆ بیینینی تەواوی ھەواڵەکە ببن بە ئابونەداری ئاژانسی ئانادۆڵو.