Yusuf Özcan,Ramal Abdullah Mahmood
10 حوزەیران 2018•نوێکردنەوە: 10 حوزەیران 2018
پاریس – AA
سه‌ركۆماری فه‌ڕه‌نسا، ئیمانوێل ماكرۆن رایگه‌یاند، لووتكه‌ی داهاتووی G-7 له شاری بیاریتز-ی فه‌ڕه‌نسا ده‌به‌سترێت.
دوای ته‌واوبوونی لووتكه‌ی G-7 له شاره‌دێی Charlevoix له Charlevoix له كه‌نه‌دا، ماكرۆن كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی ئه‌نجام دا.
سه‌ركۆماری فه‌ڕه‌نسا، ئیمانوێل ماكرۆن ئاماژه‌ی به‌وه دا كه وێڕای ئه‌وه‌ی له لووتكه‌كه‌دا نه‌تواندرا كۆتایی به هه‌موو لێكتێنگهیهشتنهكان بهێندرێت، به‌ڵام له دۆخێك‌دا كه گرژییه‌كان ته‌شه‌نه‌یان كردووه توانیوویاته یه‌كڕیزی به‌دیبهێنن له باره‌ی بارزگانی و سیاسه‌تی ده‌ره‌وه. به بیریشی هێنایه‌وه كه له‌باره‌ی ژینگه‌وه كه جگه له ئه‌مریكا شه‌ش وڵات هاوڕان.
سه‌ركۆماری فه‌ڕه‌نسا ئاماژه‌ی به‌وه دا كه له‌و لووتكه‌دا ده‌ركه‌وت پێویسته یه‌كێتیی ئه‌ورووپا و ئه‌مریكا له‌سه‌ر زۆر خاڵ به شێوه‌یه‌كی به‌رفراوان كار بكه‌ن.
ئیمانوێل ماكرۆن سه‌رنجی بۆ ئه‌وه‌ش راكێشا كه له لووتكه‌كه‌دا تاوتوێی ره‌وشی سووریایان كردووه و واژوویان له‌سه‌ر راگه‌یه‌ندراوێك كردووه وه‌ك هه‌نگاونان بۆ رێگه‌گرتن له به‌كارهێنانی چه‌كی كیمیایی.
سه‌ركۆماری فه‌ڕه‌نسا، ئیمانوێل ماكرۆن ئاماژه‌ی به‌وه دا كه له یەکی كانوونی دووه‌می ٢٠١٩ سه‌رۆكایه‌تی G-7 راده‌ستی فه‌ڕه‌نسا ده‌كرێت و لووتكه‌ی داهاتوو له هاوینی ساڵی داهاتوو له له شاری بیاریتز ده‌به‌سترێت.
له وه‌ڵامی پرسیاری ئه‌وه‌یش كه ئایا ساڵی داهاتوو رووسیا به‌شداری پێ ده‌كرێت له گرووپه‌كه‌دا، ماكرۆن گوتی: "ئه‌مه ده‌كه‌ین، به‌ڵام پێویسته سه‌ره‌تا رووسیا پابه‌ند بێت به رێككه‌وتننامه‌ی مینسك. ئه‌و رۆژه‌ی رووسیا پابه‌ند بوو به‌و رێككه‌وتننامه‌یه رۆژی دواتر ده‌یخه‌ینه ناو گرووپه‌كه".
له ساڵی ١٩٩٨ تاكو ٢٠١٤ گرووپه‌كه له هه‌شت وڵات پێكده‌هات و ناوی گروپی G-8 بوو، به‌ڵام دوای ئه‌وه‌ی له ساڵی ٢٠١٤ رووسیا زیانی به كریمیا گه‌یاند له گرووپه‌كه كرایه ده‌ره‌وه و ناوی گرووپه‌كه‌ش بوو به G-7.