Mesut Varol
04 ئەیلوول 2020•نوێکردنەوە: 08 ئەیلوول 2020
وان – AA
رۆژی دووشه‌ممه هه‌شته‌مین رێوڕه‌سمی ئایینی له كڵێسای دوورگه‌ی ئاكدهمار كه ده‌كه‌وێته ده‌ریاچه‌ی وان ئه‌نجام ده‌درێت.
دوای ره‌زامه‌ندی تایبه‌تی وه‌زاره‌تی كلتور و گه‌شتیاریی توركیا و پاش تێپه‌ڕینی ٩٥ ساڵ له ٢٠١٠ه‌وه ساڵانه یه‌ك جار رێوڕه‌سمی ئایینی له كڵێسای ئاكدهمار ئه‌نجام ده‌درێت.
هه‌رچه‌ند ساڵانه به به‌شداری سه‌دان كه‌س رێوڕه‌سمه‌كه به‌ڕێوه ده‌چوو، به‌ڵام ئه‌مساڵ به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێوه به شێوه‌یه‌كی سنووردار به‌ڕێوه ده‌چێت.
له ٦ی ئهیلوول له وێستگه‌ی ئه‌رده‌میت'ه‌وه به‌شداربووان به به‌له‌م ده‌برێنه دوورگه‌كه و دوای پێوانی پله‌كانی گه‌رما و ئه‌نجامدانی كاره‌كانی دیكه رێگه‌یان پێ ده‌درێت به‌شداری له رێوڕه‌سمه‌كه‌دا بكه‌ن.
له سه‌رده‌می شای ڤاسپوركان گاگیكی یه‌كه‌م ئه‌م كڵێسای له ٩١٥- ٩٢١ بونیات نراوه. ئه‌م كڵێسایه بۆ ئه‌رمه‌نه‌كان گرنگی زۆر له‌خۆ ده‌گرێ.
پارێزگار و بریكاری سه‌رۆكی گه‌وره شاره‌وانی وان، مه‌همه‌ت ئه‌مین بیلمه‌ز به په‌یامنێری ئاژانسی ئانادۆڵوی رايگه‌یاند كه هه‌موو ساڵێك بۆ به‌شداریكردن له‌و رێوڕه‌سمه‌دا خه‌ڵك له ناوخۆی توركیا و ده‌ره‌وه روو له ناوچه‌كه ده‌كه‌ن.
مه‌همه‌ت ئه‌مین بیلمه‌ز تیشكی خسته سه‌ر ئه‌وه‌ی كه به‌هۆی گرتنه‌به‌ری رێوشوێنه‌كان بۆ رێگه‌گرتن له بڵاوبوونه‌وه‌ی زیاتری كۆرۆنا ئه‌مساڵ ته‌نها رێگه به‌و كه‌سانه ده‌درێت كه پێشتر ده‌ستنیشان كراون تاكوو به‌شداری له رێوڕه‌سمه‌كه‌دا بكه‌ن و گوتی: "سه‌ردانیكه‌رانی دیكه له كاتی رێوڕه‌سمه‌كدا نابردێنه دوورگه‌كه. تیمێكی ٢٥ كه‌سی له ئیستانبوڵه‌وه دێن. له‌گه‌ڵ ئه‌و تیمه رێوڕه‌سمه‌كه به‌ڕێوه ده‌چێت. راسته‌وخۆ رێوڕه‌سمه‌كه رووماڵ ده‌كرێت. دوای رێوره‌سمه‌كه رێگه به سه‌ردانیكردنی كڵێسا و دوورگه‌كه ده‌درێت".