Ulaş Güven,Mohammed Baqi Hussein
14 کانوونی دووەم 2019•نوێکردنەوە: 15 کانوونی دووەم 2019
هه‌كاری - AA
40 هاووڵاتی كه له‌نێو حه‌وت ئۆتۆمبێلدا له شارۆچكه‌ی یوكسه‌كۆڤا سەربە پارێزگای هەکاری به هۆی خراپیی كه‌شوهه‌واوه گیرایانخواردبوو، رزگاركران.
به هۆی به‌رده‌وامیی به‌فربارینه‌وه له ناوچه‌كه‌دا، رێگای گوندی كادی كۆی به‌ڕووی هاتوچۆدا داخرا. دوای ئه‌وه‌ی ئه‌و خه‌ڵكه‌ی له رێگاكه‌دا گیریانخواردوو په‌یوه‌ندییان به به‌رپرسانه‌وه كرد، تیمه‌كانی راماڵینی به‌فر ده‌ستیان به هه‌وڵه‌كانیان كرد.
تیمه‌كان له میانی دوو كاتژمێردا رێگاكه‌یان كرده‌وه و 40 هاووڵاتییەکە توانیان به سه‌لامه‌تی ده‌ربچن.
فاتیح بایرام یه‌كێكه له‌و هاووڵاتییانەی كه به ئۆتۆمبێله‌كه‌یه‌وه گیریخواردبوو رایگه‌یاند، نه‌خۆشێكی بردووه بۆ نه‌خۆشخانه و له گه‌ڕانه‌وه‌دا رێگه‌یان لێگیراوه و ماوه‌ی دوو كاتژمێر له چاوه‌ڕوانیدا ماونه‌ته‌وه.