Sayim Harmancı
05 تشرینی دووەم 2020•نوێکردنەوە: 06 تشرینی دووەم 2020
هه‌كاری – AA
دوو كرێكاری دیكه كه له ئاكامی ئه‌و هێرشه‌ی تیرۆریستانی په‌كه‌كه كردیانه سه‌ر ئه‌و كرێكارانه‌ی سه‌رقاڵی چاككردنی رێگا بوون له پارێزگای هه‌كاری به سه‌ختی بریندار بووبوون، گیانیان له‌ده‌ست دا.
پارێزگای هه‌كاری رایگه‌یاند له كاتێكدا كرێكاران سه‌رقاڵی چاككردنی رێگای نێوان دوو بنكه‌ی سه‌ربازی توركیا بوون له نزیك سنووری عێراق له قه‌زای دهرهجیك، له‌لایه‌ن تیرۆریستانی په‌كه‌كه‌وه به مووشه‌ك و چه‌ك هێرشیان كرایه سه‌ر.
له ئاكامی هێرشه‌كه‌دا، كرێكارێك گیانی له‌ده‌ست دا و دووی دیكه‌یش به‌سه‌ختی برینداربوون.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا تیشك خراوه‌ته سه‌ر ئه‌وه‌ی كه وێڕای هه‌وڵه‌كانی پزیشك نه‌تواندرا گیانی ئه‌و دوو كرێكاره رزگار بكرێت و ئه‌وانیش گیانیان سپارد.
ئۆپه‌راسیۆنی به‌رفراوان بۆ ده‌ستگیركردنی تیرۆریسته هێرشبه‌ره‌كان له ناوچه‌كه ده‌ستی پێكردووه.