Mümin Altaş
18 شوبات 2018•نوێکردنەوە: 26 شوبات 2018
ئه‌نقه‌ره - AA
له شارۆچكه‌ی شه‌مزینان سه‌ر به پارێزگای هه‌كاری له رێگه‌ی هێرشی ئاسمانییه‌وه، ١٥ چه‌كداری رێكخراوی تیرۆریستیی په‌كه‌كه كوژران.
له راگه‌یه‌نراوێكدا كه له لایه‌ن سه‌رۆكایه‌تی ئه‌ركانی سوپای توركیاوه بڵاوكراوه‌ته‌وه، ئاماژه به‌وه‌كراوه دوێنێ سوپای توركیا له‌و ناوچه‌یه‌ی كه سه‌ربازێك شه‌هید بووه له شارۆچكه‌ی شه‌مزینان سه‌ر به پارێزگای هه‌كاری، ئۆپه‌راسیۆنێكی بۆ سه‌ر رێكخراوی تیرۆریستیی جوداخواز ئه‌نجامداوه.
له ئه‌نجامی ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌شدا، ١٥ چه‌كداری رێكخراوه‌كه کوژراون.