Abdullah Shukur
18 شوبات 2018•نوێکردنەوە: 19 شوبات 2018
میونخ - AA
وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى توركیا، مه‌ولود چاوش‌ئۆغڵو رایگەیاند "له دوای دوا سه‌ردانه‌كه‌ى رێكس تیله‌رسندا، ژمارەیەک رێككه‌وتنمان كرد. هیوادارام ئه‌مریكا جێبه‌جێیان بكات و به‌ڵێنه‌كه‌ى بباته سه‌ر".
مەولود چاوش‌ئۆغڵو له چوارچێوه‌ى 54همین كۆنفرانسى ئاسایشى نێوده‌وڵه‌تى میونخدا، به‌شدارى له كۆڕبه‌ندى "پێشخستنى كه‌نداو" كرد.
وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى توركیا، مه‌ولود چاوش‌ئۆغڵو وتارێكى پێشكه‌ش كرد و گوتى: "یه‌په‌گه/په‌كه‌كه بۆ داهاتووى سووریا مه‌ترسیداره".
مەولود چاوش‌ئۆغڵو راشیگه‌یاند كه هه‌ڵه‌یه‌كى گه‌وره‌یه ئه‌گه‌ر رێكخراوێكى تیرۆریستى بۆ له‌ناوبردنى رێكخراوێكى تیرۆریستى دیكه (داعش) به‌كاربهێنرێت و گوتى :"ئه‌مه هه‌ڵه‌ى ئیداره‌ى پێشوو و ئێستاى ئه‌مریكایه".
وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى توركیا، مه‌ولود چاوش‌ئۆغڵو له وتاره‌كه‌یدا چه‌ند پرسیارێكى ئاراسته‌ى ئه‌مریكا كرد و گوتى: "بۆچى به‌رگریتان له یه‌په‌گه كرد؟ بۆچى ئه‌وه‌نده چهكهتان به یه‌په‌گه دا؟ بۆ له ناوبردنى داعش؟.
مەولود چاوش‌ئۆغڵو راشیگه‌یاند كه سه‌رۆكى كۆنگره‌ى سریانییه‌كان، رایگه‌یاندووه كه یه‌په‌گه به مه‌به‌ستى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی توركیا، منداڵان پێده‌گه‌یه‌نێت.
وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى توركیا، مه‌ولود چاوش‌ئۆغڵو ئاشكراشى كرد كه یه‌په‌گه/په‌كه‌كه تیرۆریستانى داعش-یان ئازاد كردووه و له دژى سه‌ربازانى توركیا شه‌ڕیان پێده‌كه‌ن. ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو كه پشتیوانیكردنى وڵاتانى هاوپه‌یمان له یه‌په‌گه/په‌كه‌كه جێگه‌ى قبووڵکردن نییه.
ناوبراو ئاماژه‌ى به‌وه‌ش دا كه چه‌ندین وڵاتى جیاواز ئه‌جێنداى خۆى له سووریا هه‌یه و به‌م هۆیهوهشەوە پێویسته له دانوستان به‌رده‌وام بن و گوتى: "له دوای دوا سه‌ردانه‌كه‌ى رێكس تیله‌رسن، چه‌ند رێككه‌وتنێكمان كرد. هیوادارام ئه‌مریكا جێبه‌جێى بكات و به‌ڵێنه‌كه‌ى به‌جێ بگه‌یه‌نێت".