Sayim Harmancı,1 23
02 حوزەیران 2019•نوێکردنەوە: 03 حوزەیران 2019
هه‌كاری – AA
له ئاكامی پێكدادانێك له نێوان هێزه ئه‌منییه‌كان و ژماره‌یه‌ك تیرۆریست له گونده‌واره‌كانی قه‌زای چوكورجا سەربە پارێزگای هه‌كاری، دوو سه‌رباز گیانیان له‌ده‌ستدا و دووی دیكه‌یش برینداربوون.
پارێزگای هه‌كاری رایگه‌یاند، پێكدادانێك له نێوان هێزه ئه‌منییه‌كان و ژماره‌یه‌ك تیرۆریست له ناوچه‌ی ئه‌سڵان كاپان-ی دۆڵی كارسان له قه‌زای چوكورجا، روویداوه.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی پارێزگای هه‌كاری-دا هاتووه "له پێكدادانهكهدا دوو سه‌ربازی قاره‌مانمان شه‌هیدبوون و دوو سه‌ربازی قاره‌مانی دیكه‌شمان برینداربوون. سه‌ربازه برینداره‌كانمان له‌ژێر چاودێری پزیشكدان له نه‌خۆشخانه‌ی گشتی چوكورجا".