Zuhal Demirci,Muhammet Ali Kemal
01 حوزەیران 2019•نوێکردنەوە: 07 حوزەیران 2019
ئه‌نقه‌ره- AA
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیا بڵاویكرده‌وه رێگه‌دانی ئیسرائیل به بنیاتنانی زیاتر له ٨٠٠ یه‌كه‌ی نیشته‌جێبوونی زیاده له قودسی خۆرهه‌ڵات كه توركیا وه‌ك پایته‌ختی ده‌وڵه‌تی فه‌ڵه‌ستین دانی پێدا ناوه، زه‌وتكردنی مافی گه‌لی فه‌ڵه‌ستینه.
له راگه‌یه‌نراوێكدا كه له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیاوه بڵاوكراوه‌ته‌وه، ئاماژه به‌وه‌كراوه درێژه‌دان به چالاكییهكای بنیاتنانی یه‌كه‌ی نیشته‌جێبوونی نایاسایی له‌سه‌ر خاكی داگیركراوی فه‌ڵه‌ستین له‌لایه‌ن ئیسرائیله‌وه له مانگی ره‌مه‌زانی پیرۆزدا، نیشانه‌یه‌كی نوێی رووی نامرۆڤانه‌ی ئیسرائیله.
له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا هاتووه: "رێگه‌دانی ئیسرائیل به بنیاتنانی زیاتر له ٨٠٠ یه‌كه‌ی نیشته‌جێبوونی زیاده له قودسی خۆرهه‌ڵات كه ئێمه وه‌ك پایته‌ختی ده‌وڵه‌تی فه‌ڵه‌ستین دانمان پێدا ناوه، درێژه‌دانه به زه‌وتكردنی مافی گه‌لی فه‌ڵه‌ستین".