Hemın Othman Mohammed
05 ئاب 2016•نوێکردنەوە: 08 ئاب 2016
12 گومان‌لێكراو کە له‌نێویاندا پارێزگاری پێشووی ئیستانبوڵ، حوسه‌ین عه‌ونی موتڵو له چوارچێوه‌ی لێكۆڵینه‌وه له هه‌وڵی كوده‌تاكه‌ی رێكخراوی تیرۆریستی فه‌تحوڵڵاچی ده‌ستگیركرابوون، به‌تۆمه‌تی "ئه‌ندامبوون له رێكخراوی تیرۆریستی" ده‌ستبه‌سه‌ر كران.
گومانلێكراوان كه هه‌شتیان پارێزگار، یه‌كێكیان جێگری پارێزگار و سیانیان قایمقام بوون، دوای ئه‌وه‌ی گوازرانه‌وه بۆ دادگای ئیستانبوڵ له ناوچەی چاغلایان، كاره‌كانییان لای دادوه‌ر كۆتایی پێهات.
سێیه‌مین دادگای سزا و سوڵحی ئێشكگر، بڕیاریدا به تۆمه‌تی "ئه‌ندامبوون له رێكخراوی تیرۆریستی" بڕیاری ده‌ستبه‌سه‌ركردن بۆ پارێزگاری پێشووی ئیستانبوڵ، حوسه‌ین عه‌ونی موتڵو و 11 گومانلێكراوەکەی دیکە ده‌ربكات.