Hemın Othman Mohammed,Sarmand Hameed
25 تەمووز 2016•نوێکردنەوە: 25 تەمووز 2016
له چوارچێوه‌ی لێكۆڵینه‌وه له هه‌وڵی كوده‌تاكه‌ی رێكخراوی تیرۆریستی فه‌تحوڵڵاچی، ئۆپه‌راسیۆنێك بۆ سه‌ر فه‌رمانده‌یی ئه‌كادیمی جه‌نگ له بێشتاش ئه‌نجامدرا و تیایدا 40 گومان‌لێكراو ده‌ستگیركران.
له ژێر رۆشنایی ئه‌و زانیارییانه‌ی له هه‌ڵمه‌ته‌كه‌ی 18ی ته‌مووزدا بۆ سه‌ر فه‌رمانده‌یی ئه‌كادیمی جه‌نگی ئه‌نجامدرا، تیمه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هۆبه‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تاوانه رێكخراوه‌یی و تیرۆریستیه‌كانی ئیستانبوڵ دووه‌م ئۆپه‌راسیۆنی بۆ سه‌ر ئه‌و فه‌رمانده‌ییه ئه‌نجامدا.
له‌و ئۆپه‌راسیۆنه‌دا 40 گومان‌لێكراو ده‌ستگیركران كه سه‌ربازی پله‌داریان له‌نێودایه. هاوكات له هه‌ڵمه‌تی پشكنینی سه‌ر ماڵی گومانلێكراوه‌كاندا ده‌ستگیرا به‌سه‌ر ژماره‌یه‌كی زۆر كۆمپیوته‌ر، به‌ڵگه و به‌ڵگه‌نامه‌ی دیجیتاڵیدا.
ئه‌وه‌یش راگه‌یه‌ندرا كه پاش ئۆپه‌راسیۆنه‌كه گه‌ڕان و پشكنین له فه‌رمانده‌یی ئه‌كادیمی جه‌نگی و شوێنی نیشته‌جێبوونی سه‌ربازه‌كان درێژه‌ی هه‌یه.