Barış Kılıç,Serdar Açıl,Sertaç Bulur,Ramal Abdullah Mahmood
05 ئادار 2019•نوێکردنەوە: 05 ئادار 2019
ئه‌نقه‌ره - AA
له میانی لێكۆڵینه‌وه له دۆسیه‌ی رێكخراوی تیرۆریستی فه‌تحوڵڵاچی له ئه‌نقه‌ره، بڕیاری ده‌ستگیركردن بۆ ٣٠ ئه‌فسه‌ر و ئه‌فسه‌ری پله‌به‌رز له فه‌رمانده‌یی هێزه ئاسمانییه‌كانی توركیا درا كه ١٩یان به‌رده‌وامن له كاره‌كانیان.
سه‌رۆكایه‌تی داواكاری كۆماریی ئه‌نقه‌ره رایگه‌یاند، دوای ئه‌وه‌ی ژماره‌یه‌ك له‌و كه‌سانه‌ی له هه‌ڵمه‌ته‌كانی پێشووتر ده‌ستگیركراون و به‌پێی حوكمه‌كانی پاشگه‌زبوونه‌وه‌ی كاریگه‌ر دادگاییكراون، دانیان به‌وه داناوه دوو ئه‌فسه‌ر و ٢٨ ئه‌فسه‌ری پله‌باڵا له فه‌رمانده‌یی هێزه ئاسمانییه‌كانی توركیا په‌یوه‌ندییان له‌گه‌ڵ فه‌تۆ هه‌یه، بڕیاری ده‌ستگیركردنی بۆ ئه‌و ئه‌فسه‌رانه ده‌ركردووه.
دوای بڕیاره‌كه‌ش تیمه‌كانی هۆبه‌ی دژه تیرۆری ئه‌نقه‌ره له هه‌ڵمه‌تێكدا، ٢٢ تۆمه‌تباریان ده‌ستگیركرد.