Sarp Özer,Muhammet Ali Kemal
05 ئادار 2019•نوێکردنەوە: 05 ئادار 2019
خۆرهەڵاتی دەریای ناوەڕاست - AA
وه‌زیری به‌رگری توركیا، خولوسی ئاكار و سه‌رۆك ئه‌ركانی سوپا، یه‌شار گوله‌ر له‌گه‌ڵ فه‌رمانده‌كان لە فڕۆکەی چاودێریی و هەواڵدەری زوو (HİK)ەوە کە سەربە فەرماندەیی هیزە ئاسمانییەکانە، چاودێریی مانۆڕی نیشتمانی شینیان کرد.
خولوسی ئاکار لەگەڵ هەریەک لە سەرۆک ئەرکانی سوپا، یاشار گولەر، فەرماندەی هێزە وشکانییەکان، جەنەراڵ ئومید دوندار، فەرماندەی هێزە دەریاییەکان، ئەدمیراڵ عەدنان ئۆزباڵ و فەرماندەی هێزە ئاسمانییەکان، جەنەراڵ حەسەن کوچوکاکیوز ئەو پێکهاتانەی سوپایان بەسەرکردەوە کە لە مانۆڕی نیشتمانی شین‌دا بەشدارن.
ئاکار ئاماژەی بەوەکرد هاوشێوەی مانۆڕەکانی دیکە لە مانۆڕی نیشتمانی شینیشدا، سوپای تورکیا جارێکی دیکە هێزی خۆی لە وشکانیی، ئاسمان و دەریادا نیشان دەدات و رایگەیاند "مانۆڕەکە ئێجگار سەرکەوتووبووە".
هەروەها رایگەیاند "هه‌وڵ ده‌ده‌ین به پێشخستنی رێوشوێنه‌كانی به‌رزكردنه‌وه‌ی متمانه، په‌یوه‌ندییه دووقۆڵییه‌كانمان له‌گه‌ڵ یۆنان بگه‌یه‌نینه ئاستێكی زۆر باشتر. بەدڵنیایییەوە لە ئیجە، خۆرهەڵاتی دەریای ناوەڕاست، دەریای رەش، بەرەوامین لەوەی لە پێناو پاراستنی ماف و بەرژەوەندییەکانی وڵات و گەلەکەماندا، کارەکانمان بێ هیچ کەموکوڕییەک ئەنجام بدەین".