İbrahim Erikan,Hemın Othman Mohammed
16 مای,س 2019•نوێکردنەوە: 17 مای,س 2019
ئادانا - AA
شوتی ئادانا كه به تام، بۆن و ره‌نگه‌كه‌ی به‌ناوبانگه له‌گه‌ڵ ده‌ستكردن به چنینه‌وه‌ی به‌رهه‌مه‌كه‌ی بووه یه‌كێك له خوانه دانه‌بڕاوه‌كانی سه‌ر سفره و خوان.
شوتی ئادانا كه یه‌كێكه له به‌رهه‌مه گرنگه‌كانی چوكورۆڤا له كێڵگه‌كانی شارۆچكه‌ی كاراتاش ده‌ستكراوه به هه‌ڵگرتنه‌وه‌ی به‌رهه‌مه‌كه‌ی.
بەرلە كۆكردنه‌وه‌ی به‌رهه‌مه‌كه، به‌رهه‌مهێنه‌ران هه‌واڵیان نارد بۆ ئه‌و تیمه‌ی له لایه‌ن ژووره‌كانی كشتوكاڵ و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كشتوكاڵ و دارستانی پارێزگاكه دروستكرابوون بۆ پاراستنی به‌های ماركه‌ی شوتیه‌كه و زانیاری پێویستیان وه‌رگرت له‌باره‌ی ته‌واوبوونی قۆناغی پێگه‌یشتنیان.
ئه‌و شوتیانه‌ی پێگه‌یشتوون و هیچ كێشه‌یه‌كیان نییه لێكرانهوه و به بارهه‌ڵگر ره‌وانه‌ی پارێزگا جیاوازه‌كانی توركیا كران.
ئه‌مساڵ له‌سه‌ر رووبه‌ری نزیكه‌ی 100 هه‌زار دۆنم زه‌وی شوتی چێندراوه و چاوه‌ڕوان ده‌كرێت نزیكه‌ی 700 هه‌زار تۆن به‌رهه‌می هه‌بێت.
شوتی له كێڵگه‌كاندا به دوو لیره و نیو ده‌فرۆشرێت و پاشان به سێ لیره و نیو به خه‌ڵكی ده‌فرۆشرێته‌وه.