Sangar Hamad Azeez
12 ئاب 2016•نوێکردنەوە: 15 ئاب 2016
سەرۆکی بەڕێوبەرایەتی کشتوکاڵی ئەدەنە مەهمەت ئاکن جەختیکردەوە لەوەی کە هاووڵاتیان بەهۆی نەزانینیان لە هەڵبژاردنی شووتی ، زۆرجار شوتی خراپ دەکڕن و ئەمەش وایان لێدەکات لە خواردن و کڕینی ئەو بەرهەمە سارد ببنەوە.
ئەو بەڕێوبەرە لێدوانێكى لەسەر بابەتەکە داو و گوتی: "سەوزە و میوە فرۆش کاتێک بەرهەمەکانیان دەفرۆشن ، دەبێت وریای رەنگی بەرهەمەکانیان بن و ئاگاداربن لەوەی کە بەرهەمەکان کۆن نەبن، بۆنمونە شووتی ئەگەر بێت پلەکەکەی تازە بێت ئەوە بە دڵنيایەوە تام و لەزەتێکی زۆری دەبێت، جیالەمەش دەبێت پەلکی شووتییەکە ریشاڵی لەسەر بێت و دەمار دەمار بێت، ئەگەر بێت ئەو دوو نیشانە نەبوون ئەوا شووتیەکە پێڕانەگەشتووە و بێتام دەبێت، هاووڵاتیان بەهۆی نەزانینیان لە هەڵبژاردنی شوتی ، زۆرجار شووتی خراپ دەکڕن و ئەمەش وایان لێدەکات لە خواردن و کڕینی ئەو بەرهەمە سارد ببنەوە"