Aylin Dal
31 ئادار 2021•نوێکردنەوە: 01 نیسان 2021
ئه‌نقه‌ره- AA
دادگای ده‌ستووریی توركیا بڕیاری گه‌ڕاندنه‌وه‌ی تۆمه‌تنامه‌ی كه‌یسی داخستنی هه‌ده‌په‌ی به هۆی "درووستنه‌كردنی په‌یوه‌ندیی له‌نێوان ئه‌ندامانی پارته‌كه و ئه‌و كرده‌وانه‌ی كه پێیان تاوانباركراون" داوه.
دادگای ده‌ستووریی توركیا دوای ده‌ستنیشانكردنی كه‌موكوڕیی له تۆمه‌تنامه‌كه‌دا، به كۆی ده‌نگ بڕیاری گێڕانه‌وه‌ی دا.
ئه‌وه زانراوه كه بڕیاری گێڕانه‌وه‌كه، له‌سه‌ر بنه‌مای "له‌نێوان چالاكییه‌كانی ئۆرگانه ده‌سه‌ڵاتداره‌كانی پارته‌كه و كرده‌وه‌ی 'بوونه ناوه‌ند' كه له مادده‌كانی ٦٨ و ٦٩ی ده‌ستووردا ئاماژه‌ی پێكراوه، په‌یوه‌ندیی پێویست درووستنهكراوه".
ده‌سته‌ی دادگای ده‌ستووریی ئه‌وه‌ی ده‌ستنیشانكردووه بانگه‌شه‌كانی نێو تۆمه‌تنامه‌كه به‌وه‌ی چالاكییه‌كانی ئه‌ندامانی سه‌ربه هه‌ده‌په له‌گه‌ڵ كرده‌وه‌ی "بوونه ناوه‌ند" كه له مادده‌ی ٦٨ و ٦٩ی ده‌ستووردا هاتووه، كه باس له پێشێلی یه‌كێتیی دابه‌شنه‌كراوی ده‌وڵه‌ت و گه‌ل ده‌كات، یه‌كناگرێته‌وه.