Abdullah Shukur
26 ئاب 2016•نوێکردنەوە: 26 ئاب 2016
سەرۆکوەزیرانی تورکیا، بینالی یڵدرم: "رێکخراوی تیرۆریستی چی دەکات با بیکات، لەوانەیە ئازاری گیانمان بدات. شەھیدمان ھەبێت. ئازارمان گەورەیە بەڵام شەھیدەکانمان لەباوەش دەگرین و رێکخراوی تیرۆریستی ناپاک دڵخۆش ناکەین. ھیچ رێکخراوێکی تیرۆریستی ناتوانێت کۆماری تورکیا بکاتە بارمتەی خۆی. ئەوەی لە دەستیان دێت با بیکەن. پێویستە گەل ئەوە بزانێت کە ئێمە شەڕمان لە دژی ھەموو ئەو رێکخراوە تیرۆریستیانە ھەڵگیرساندووە. ھەروەکو مستەفا کەمال ئەتاتورک لە شەڕی رزگاریخوازی گوتویەتی "یان سەربەخۆیی یان مردن" ئێمە وەڵامی پێویستی ئەو ناپاکانە دەدەینەوە کە ھێرشیان کردووەتە سەر برایەتی و یەکریزی ٧٩ ملیۆن کەس".
سەرۆکوەزیرانی تورکیا، بینالی یڵدرم: "لە ئەنجامی ھێرشێکی ناپاکانەی تیرۆریستانی پەکەکە بۆسەر ناوەندی پۆلیسی شارۆچکەی جزیر سەربە پارێزگای شرنەخ، ١١ شەھیدمان ھەیە. داوای لێ خۆشبوون بۆ شەھیدان دەکەین. ژمارەیەکی زۆری بریندارمان ھەیە ھیوای زوو چاکبوونەوەش بۆ ئەوان دەخوازین".