Rewa Mahmut Hasan
26 ئاب 2016•نوێکردنەوە: 28 ئاب 2016
لە ئۆپەراسیۆنێکدا بۆسەر رێکخراوی تیرۆریستی داعش لە شاری قۆنیا، ٢٠ کەس دەستگیر کران.
تیمەکانی رووبەڕووبوونەوەی تیرۆر لە شارەکە چەند گومانلێکراوێکیان دیاریکرد و لە ئۆپەراسیۆنێکی هاوکاتدا بۆسەر چەند ناونیشانێک،٢٠ کەسیان دەستگیر کرد .
لەکاتی گەڕان و پشکنیندا چەند بەڵگەیەک دەستیان بەسەردا گیرا و گومانلێکراوەکان دوای کاری ئاسایش رەوانەی خانەی داد کران.