Hamdi Çelikbaş,Rewa Mahmut Hasan
31 تەمووز 2017•نوێکردنەوە: 01 ئاب 2017
ئەنقەرە-AA
لە هێرشێکی ئاسمانیدا لە ناوچەی زاپ لە هەرێمی کوردستان، سێ چەکداری رێکخراوی تیرۆریستی جوداخواز کوژران.
سەرۆکایەتی ئەرکانی سوپای تورکیا راگەیەنراوێکی بڵاو کردۆتەوە و تیایدا ئاماژەی بەوەداوە کە شەوی رابردوو هێزە ئەمنییەکان سێ چەکداریان دیاری کردووە کە بە نیازی ئەنجامدانی چالاکی بوون لە ناوچەی زاپ لە هەرێمی کوردستان، بۆ ئەو مەبەستەش هێرشێکی ئاسمانیان ئەنجام درا.
فڕۆکە جەنگییەکانی هێزی ئاسمانی تورکیا لە هێرشە ئاسمانیەکەدا، دوو کۆگای تەقەمەنی و دوو پێگەی دیکەی رێکخراوی تیرۆریستی جوداخوازیان لەناو برد.
بە پێی زانیاریە بەراییەکان لە هێرشەکەدا، سێ تیرۆریست کوژراون کە لە خۆئامادەکردندابوون بۆ ئەنجامدانی کردەی تیرۆریستی.