Yılmaz Kazandıoğlu,Necmi Ertuş,Nevzat Taş
17 ئەیلوول 2016•نوێکردنەوە: 17 ئەیلوول 2016
له شه‌ڕ و پێكدادانێكدا له‌نێوان هێزه ئه‌منییه‌كانی توركیا و چه‌كدارانی په‌كه‌كه‌دا له هه‌كاری، سێ سه‌رباز گیانیان لەدەستدا و، چواری دیكه‌ش بریندار بوون. له به‌رامبه‌ردا پێنج چه‌كداری په‌كه‌كه كوژران.
له راگه‌یه‌نراوێكدا كه له‌لایه‌ن پارێزگای هه‌كاریه‌وه بڵاوكراوه‌ته‌وه، باس له‌وه كراوه كه كاتژمێر 10ی بەیانی ئەمڕۆ، له‌كاتی به‌ڕێوه‌چوونی ئۆپه‌راسیۆندا له دەورووبەری گوندی ئاغاچدیبی، له‌لایه‌ن چه‌كدارانی په‌كه‌كه‌وه ته‌قه له هێزه ئه‌منییه‌كانی توركیا كراوه و، ده‌ستبه‌جێ وه‌ڵامی هێرشه‌كه‌یان دراوه‌ته‌وه، به‌و هۆیه‌شه‌وه شه‌ڕو پێكدادان له‌نێوانیاندا روویداوه.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه "سه‌ره‌ڕای هه‌موو هه‌وڵه‌كان به‌ڵام سێ سه‌ربازمان شه‌هید بوون، چوار سه‌ربازیشمان بریندار بوون. سه‌ربازه برینداره‌كان ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی گشتیی هه‌كاری كراون و ده‌ست به چاره‌سه‌ركردنیان كراوه. هیچ مه‌ترسیه‌ك له‌سه‌ر ژیانیان نییه. داوای لێخۆشبوو‌ن بۆ شه‌هیده‌كانمان ده‌كه‌ین، پرسه و سه‌ره‌خۆشی ئاراسته‌ی خانه‌واده به‌ڕێزه‌كانی شه‌هیده‌كانمان و، هێزه چه‌كداره‌كانی توركیا ده‌كه‌ین. هیوای چاكبوونه‌وه‌ی به‌په‌له بۆ برینداره‌كان ده‌خوازین. گه‌له ئازیزه‌كه‌مان خۆش بێت. هێلیكۆپته‌ری جه‌نگی ره‌وانه‌ی ناوچه‌كه كراوه و پاڵپشتی ئاسمانیی ده‌سته‌به‌ركراوه، پێنج ئه‌ندامی رێكخراوی تیرۆریستیی جوداخواز كوژراون. ئۆپه‌راسیۆنه به‌رفراوانه‌كان درێژه‌یان هه‌یه".