İlhan Toprak
17 ئەیلوول 2016•نوێکردنەوە: 17 ئەیلوول 2016
سه‌رۆكوه‌زیرانی توركیا، بینالی یڵدرم به‌شداری له پرسه‌ی گوندپارێز عه‌لی دولهك-دا كرد، كه دوێنێ له‌لایه‌ن چه‌كدارانی په‌كه‌كه‌وه له باره‌گاكه‌یان له گوندی گۆكچهبوڵاك له چیای تهندورهكی شارۆچكه‌ی بایه‌زید سه‌ربه پارێزگای ئاگری گیانی لەدەستدا.
یڵدرم سه‌ردانی پرسه‌ی عه‌لی دولهكی كرد كه له گوندی سۆماكایا بۆی دانرابوو، پاشان سه‌ره‌خۆشی له خانه‌واده‌ی دولهك كرد كه كوڕه‌كه‌شیان زه‌كی دولهك له‌و هێرشه‌دا بریندارببوو.
له په‌یامێكیدا بۆ په‌كه‌كه یڵدرم گوتی: "هه‌رچی هێزتان هه‌یه بیخهنهكار، هه‌ر له‌م خاكانه ده‌رتان ده‌كه‌ین".
یڵدرم ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه په‌كه‌كه بانگه‌شه‌ی ئه‌وه ده‌كات به‌رگری له مافه‌كانی كورد ده‌كات، به‌ڵام گه‌وره‌ترین زیانیان به كورد گه‌یاندووه.
یڵدرم باسی له‌وه كرد كه تورك و كورد له ئارادا نییه، به‌ڵكو ته‌نیا یه‌ك گه‌ل هه‌یه و، گوتی: "له‌گه‌ڵ هێزه ده‌ره‌كییه‌كاندا هاریكاری ده‌كه‌ن و، ده‌یانه‌وێت توركیا وه‌ك سووریا و عێراق لێبكه‌ن. به‌ڵام شتێكیان له‌بیر كردووه كه ئێره عێراق و سووریا نییه. ئێره ئانادۆڵووه".
یڵدرم په‌كه‌كه‌ی به ناشایسته و داگیركه‌ر ناوزه‌ند كرد و، جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه كه رێگه‌یان پێناده‌ن له‌سه‌ر ئه‌و خاكه بمێننه‌وه.
كاتێک پرسه‌كه‌ی جێهێشت، یڵدرم بۆ ئه‌و هاووڵاتییانه دوا كه له ده‌ره‌وه چاوه‌ڕوانیان ده‌كرد و، سڵاوی سهركۆمار، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان-ی پێگه‌یاندن.
بینالی یڵدرم، ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه رێكخراوه تیرۆریستییه‌كان هیچ كارێكی چاكه نازانن و، گوتی: "ته‌نیا شتێك كه ئه‌وانه ده‌یزانن كوشتنه. جگه له كوشتن هیچ شتێكی دیكه نازانن. رێگه‌یان پێناده‌ین. ده‌ست له‌ناوده‌ست به‌سه‌ریاندا سه‌رده‌كه‌وین. خاوه‌ندارێتی ئه‌و ئامانه‌ته ده‌كه‌ین كه شه‌هیده‌كانمان بۆیان جێهێشتووین. عه‌لی دولهك و نۆ شه‌هیده‌كه‌مان له‌پێناو پاراستنی ئه‌م خاكانهدا گیانیان فیدا كرد، گه‌ر پێویست بكات هه‌موومان گیانیان فیدا ده‌كه‌ین. ئه‌م خاكانه له باو و باپیرانمانه‌وه بۆمان ماوه‌ته‌وه، راده‌ستی ئه‌و ناپاك و نامه‌ردانه‌ی ناكه‌ین".
بینالی یڵدرم، ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه كاتێک هاتوونه‌ته گونده‌كه‌وه بینیویانه كه گونده‌كه پێویستی به خزمه‌تگوزاری هه‌یه، هه‌ر بۆیه فه‌رمانی به پارێزگار كردووه هه‌موو رێگاوبانه‌كان چاك بكه‌ن.