Yılmaz Kazandıoğlu
11 حوزەیران 2016•نوێکردنەوە: 12 حوزەیران 2016
هەکاری - AA
لە شارۆچکەی شەمدینلی سەر بە پارێزگای هەکاری، لەهێرشێکی چەکدارانی پەکەکەدا دوو سەرباز گیانیان لەدەست دا و چواری دیکەش بریندار بوون.
بەپێی ئەو زانیارییانەی دەستکەوتوون، چەکدارەکان هێرشیان کردووەتە سەر بنکەی سەربازیی تەکەلی.
لەئەنجامی پێکدادانێکدا لە نێوان چەکدارانی پەکەکە و سەربازانی سوپادا، دوو سەرباز گیانیان لەدەست دا و چواری دیکەش بریندار بوون.
سەربازە بریندارەکان لە رێگەی هێلیکپتەرەوە بۆ نەخۆشخانە گوازرانەوە.
ئۆپەراسیۆنی ئاسمانیی بۆ سەر چەکدارەکان لە ناوچەکە دەستی پێ کرد و تا ئێستاش درێژەی هەیە.