ئه‌نكه‌ره
ئه‌ردۆغان تۆپراكی جێگری سه‌رۆكی پارتی گه‌لی كۆماری ڕایگه‌یاند : ئه‌و سیاسه‌ته‌ی به ئه‌قڵ و زانست و دانوسان نه‌كرێت مه‌حكومه به له‌ناوچوون.باڵۆنی كاریزمای ئاكه‌په له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا ته‌قیوه.
تۆپراك له روونكردنه‌وه‌یه‌كدا له‌باره‌ی هێرشكردنه سه‌ر قونسوڵی توركیی له سۆماڵ سه‌ره‌خۆشی خۆی به بۆنه‌ی گیانله‌ده‌ستدانی ئه‌و ڕووداوه ده‌ربڕی و هیوای چاك بوونه‌وه‌ی زووی ۆ برینداره‌كان خواست.
تۆپراك له به‌شێكی تری ڕوونكردنه‌وه‌كه‌یدا به توندی هێرشی كردۆته سه‌ر سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیا و ڕایگه‌یاند كه له ئێستاداكۆماری توركیا له گه‌ڵ گروپه تیرۆریهكاندا دانوسان ئه‌نجام ده‌دات و هاوپه‌یمانی ده‌به‌ستێت له بری ده‌وڵه‌تان. تۆپراك ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه ئاكه‌په له بری ئهوهیوانهی له‌و ئه‌و هێرشه‌ی سۆماڵی وهبگرتبێت و تۆڵه له گروپی ئه‌لقاعیده بكاته‌وه كه‌چی دێت و پشگیریان لێده‌كات له سوریا .
- تۆپراك له درێژه‌ی ڕوونكردنه‌وه‌كه‌یدا ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه كه جه‌هه‌په به‌تونی ئیدانه‌ی كوده‌تاكه‌ی میسڕو ڕووداوه خوێناویه‌كانی سوریا ده‌كات و هه‌وڵی خۆی ده‌دات بۆ به‌رجه‌سته كردنی دیموكراسی و پێكه‌وه ژیانی ئاشتیانه‌ی گه‌لان له‌و دوو ووڵاته‌دا . تۆپراك له به‌شێكی تری ڕوونكردنه‌وه‌كانیدا ئاماژه‌ی به‌و خوێنرشتنه‌ی عێڕاق داوه‌و هه‌روه‌ك پرسیوێتی: ئایا ئاكه‌په له ئه‌مریكا ده‌ترسێت وا به هیچ شێویه‌ك باس له تراژدیاكانی عیِراق ناكات و بێده‌نگه به‌رامبه‌ر به‌وه‌ی له عێڕاقدا ڕووده‌دات. ئه‌و جێگهرهی سه‌رۆكی جه‌هه‌په ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه سیساسه‌تی ناوخۆ‌و ده‌ره‌كی ئاكه‌په ئیفلاسی كردووه‌و متمانه‌و قورسایی خۆی له گشت دنیادا له‌ده‌ست داوه .هه‌روه‌ك راشیگه‌یاند ئه‌و سیاسه‌ته‌ی به ئه‌قڵ و زانست و دانوسان نه‌كرێت مه‌حكومه به له‌ناوچوون.باڵۆنی كاریزمای ئاكه‌په له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا ته‌قیوه.