قاهیره
ئه‌حمه‌د عارف ی ووته‌بێژی ئیخوان موسلیمین له میسڕ له ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كیدا بۆ ئاژانسی هه‌واڵی ئه‌نه‌دۆڵ زۆر به توندی هێرشی كرده سه‌ر لێدوانه‌كانی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی كه تێیدا خۆپیشاندانه‌كانی دژ ی كوده‌تای به خۆپیشاندانێكی له سنور ده‌رچوو وه‌سف كردبوو له‌باره‌ی ئاسایشی میللی ه‌وه .
ئه‌و ووته‌بێژه‌ی ئیخوان رایگه‌یاند كه داواكه‌مان داوای ڕه‌وایه‌و سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی هه‌وڵی بهلاڕێدابردنمان ده‌درێت بۆ به‌رجه‌سته‌كردنی توندوتیژی به‌ڵام ئێمه به‌رده‌وام ده‌بین له پاراستی ڕووی ئاشتیانه‌ی خۆپیشاندانه‌كانمان .
عارف له درێژه‌ی لێدوانه‌كه‌یدا ئه‌وه‌ی ئاشكرا كرد كه وه‌زاره‌تی به‌رگری سیناریۆی زۆر مه‌ترسیداریان داڕشتووه‌و هه‌روه‌ك ئاشكراشی كرد كه پۆلیسی مه‌ده‌نی له كاتی خۆپیشاندانه‌كانی دژی كوده‌تادا له سه‌ر پردی ( 6ی تشرین ) مۆڵۆتۆفیان گرتۆته خۆپیشانده‌ران.
ئه‌و ووته‌بێژه‌ی ئیخوان ئاشكراشی كرد كه به هیچ جۆرێك دان نانێن به لێدوانه‌كانی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یدا و ڕایگه‌یاند كه ئه‌وان ته‌نیا خۆپیشاندانه‌كانی مه‌یدانی ڕهبیعهتول عهدهویهو ناهده ده‌بین و چاوی خۆیان له ئاست خۆپیشاندانه‌كانی مه‌یدانی ته‌حریر ده‌نوقێنن كه له‌لایه‌ن لایه‌نگرانی كۆدهتاوه ئه‌نجام ده‌درا.
هه‌روه‌ك له درێژه‌ی ووته‌كانیدا عارف ئه‌وه‌شی رایگه‌یاند كه ئایا بۆچی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ خۆپیشاندانه‌كانی مه‌یدانی ته‌حریر و ئیتتیحادیه ناكات و به هه‌ڕه‌شه و مه‌ترسی بۆسه‌ر ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی نازانێت ؟
هه‌روه‌ك ئاماژه‌ی به ڕۆڵی نێگه‌تیڤی چه‌ند ناوه‌ندێكی ڕاگه‌یاند دا‌و ڕایگه‌یاند ئایا ئه‌و میدیایانه‌ی مانشێته‌كانیان ته‌رخان كردووه بۆ خۆپیشاندانه‌كانی رهبیعتول عه‌ده‌ویه و مه‌یدانی نه‌هده بۆچی ناچن ئه‌و خۆپیشاندانهنه بكه‌نه مانشێت كه زۆر به خراپی كاریان كردۆته سه‌ر ژیانی ڕۆژانه‌ی خه‌ڵكی ؟ وتیشی : ئه‌و خۆپیشاندانه‌ی ته‌حریر له‌لایه‌ن كودهتاچیهكانهوه پشگیری ده‌كرێـت به‌ڵام خۆپیشاندانه‌كانی ئێمه له‌لایه‌ن دژه كودهتاچیهكانهوه پشگیری ده‌كرێت ئه‌وه‌یه جیاوازیه‌كه.