Burak Sencer Demirel
02 حوزەیران 2016•نوێکردنەوە: 05 حوزەیران 2016
سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌ركانی سوپای توركیا رایگه‌یاند، فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی توركیا، ژمارەیەک هێرشی دیکەیان بۆسەر په‌كه‌كه له ناوچه‌ی مه‌تینای ناو سنووری هەرێمی کوردستان ئه‌نجام دا و و حه‌وت حه‌شارگه و عه‌مباری چه‌كی په‌كه‌كه‌یان ته‌قاندووه‌ته‌وه.
به‌پێی روونكردنه‌وه‌ی سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌ركانی سوپای توركیا، سه‌عات 3 و 15 خولهك بۆ 4 و 20 خوله‌كی به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ، فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی سوپای توركیا له‌ناوچه‌ی مه‌تینا چه‌ند هێرشێكیان ئه‌نجام داوه.
به‌پێی روونكردنه‌وه‌كه حه‌وت حه‌شارگه و عه‌مباری چه‌كی په‌كه‌كه كه پێشتر ده‌ستنیشانكراون، ته‌قێنراونه‌ته‌وه و دواتر فڕۆكه‌كان بۆ بنكه سه‌ربازییه‌كانی توركیا گه‌ڕاونه‌ته‌وه.