Zana Natık Kerem
03 مای,س 2026•نوێکردنەوە: 03 مای,س 2026
کۆمپانیای ھێڵی ئاسمانی عێراق دەستپێکی گەشتەکانی بەرەو سامسۆن لە باکووری تورکیا ڕایگەیاند.
کۆمپانیاکە لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە لە ڕۆژی ١٣ی ئەم مانگەوە گەشتەکانیان لە نێوان بەغدا و سامسۆن دەست پێ دەکات.
لە ڕاگەیاندراوەکەدا ھێڵی ئاسمانی عێراق ئەوەشی خستووەتەروو کە لە ڕۆژی ١٣ی ئەم مانگەوە، ھەفتانە دوو گەشتی ھاتن و چوون لە نێوان بەغدا و سامسۆن ئەنجام دەدرین.