Fakhradin Ibrahim Mohammad
18 مای,س 2026•نوێکردنەوە: 18 مای,س 2026
سەرۆکی هەرێمی کوردستان-عێراق نێچیرڤان بارزانی لەلایەن وەزیری بەرگریی ئیتاڵیا گویدۆ کرۆسێتۆ پێشوازی لێکرا.
بە پێی ڕاگەیاندراوێکی سەرۆکایەتی هەرێم، بارزانی لە میانی سەردانەکەیدا بۆ ئیتاڵیا لەلایەن وەزیری بەرگریی ئەو وڵاتە گویدۆ کرۆسێتۆ پێشوازی لێکرا و لەگەڵی کۆبوویەوە.
بە پێی ڕاگەیاندراوەکە، لە کۆبوونەوەکەدا، پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و عێراق لەگەڵ ئیتاڵیا لە بواری سەربازیی و ئەمنیدا و هاریکاریی هاوبەش بۆ بەرەنگاربوونەوەی مەترسییەکانی تیرۆر تاوتوێ کران.
سەرۆکی هەرێمی کوردستان وێڕای ئاماژە بە ڕۆڵی ئیتاڵیا لە چوارچێوەی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی بە تایبەت لە پێشکەشکردنی ڕاوێژ و مەشق و ڕاهێنان بە هێزەکانی پێشمەرگە، سوپاسی و پێزانینی خۆی دەربڕیوە و لە بەرامبەردا وەزیری بەرگریی ئیتاڵیا گویدۆ کرۆسێتۆ ئاماژەی بەوە داوە کە وڵاتەکەی بەردەوامە لەسەر پشتگیریی ئارامی و سەقامگیریی عێراق و هەرێمی کوردستان و لەسەر پێشکەشکردنی هاوكاريى سهربازى و ئهمنى بەردەوام دەبێت.
تاوتوێکردنی دوایین پێشهاتە ئەمنییەکانی ناوچەکە و کاریگەری گرژییەکان تەوەرێکی ديكهى کۆبوونهوهکهی نێوان نێچیرڤان بارزانی و گویدۆ کرۆسێتۆ بوو و جەخت لە گرنگی پاراستنی سەقامگیری و ڕێگریکردن لە سەرهەڵدانەوەی تيرۆر کراوەتەوە.